Arbetslös, söka jobb, arbetsförmedling, brist på jobb, arbetsmarknad
Foto: Daniel Gustafsson/Sveriges Radio.

ئابووریزانان داوا دەکەن کاری مووچەنزم دابهێنرێت

داوای کەمترکردنەوەی مووچەی دەستپێک کراوە
2:40 min

لیژنەیەکی نوێ کە بۆ پرسی بازاڕیکار دامەزراوە پێشنیازی کاری دەستپێک بەرامبەر بە مووچەی کەمتر لەوەی کە ئێستا هەیە  (ingångsjobb) دەکات.


بەپێی ئەو لیژنەیە ئەمە دەرگا بۆ ئەو کەسانە دەکاتەوە کە پاشخانی خوێندنیان کەمە یان ئەو کەسانەی تازە هاتوونەتە سوید بەزەحمەت کاریان دەست دەکەوێت، بێنە بازاڕی کارەوە.

بەڵام بەرپرسی ئابووری لە سەندیکای گشتیی کرێکاران (LO) ئولا پێتەرشۆن گوومانی لەم پێشنیازە نوێیە و دەڵێت باوەڕ ناکەم ئەم پێشنیازە نوێیە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بازاڕی کاری سوید هەبێت، چونکە لەم جۆرە پێشنیازانەمان هەبووە. پێتەرشۆن دەڵێت خۆشباوەڕییە گەر پێمان وا بێت ئەم جۆرە دامەزراندنە لەوانەی دیکە باشتر بن.

لیژنەی ئابووریی نوێی بازاڕیکاری لەلایەن خاوەنکارانی بواری بازرگانی سویدی دامەزراوە، بەپێی ئەو پێشنیازە نوێیەی لە ڕاپۆرتێکیاندا ئەمڕۆ ئاشکرایان کرد، ئەو کەسانەی پاشخانی خوێندنیان کەمە و کەسانی تازەهاتوو بۆ سوید کاریان بدرێتێ لەبەرامبەر مووچەیەکی کەم بۆ ماوەی سێ ساڵ. 

واتا ئەوەی کە پێی دەوترێت (ingångslön) لە حاڵی حازردا لە بواری ڕیستورانگ و بازرگانیدا کاری پێدەکرێت ئەویش بەوەی کە کەسێک لە سەدا حەفتای مووچەی ئاسایی وەردەگرێت، ئیستا و بەپێێ پێشنیازی ئەو لیژنەیە ئەو ڕێژەیە لە سەدا عەفتاوە کەم بکرێتەوە بۆ لەسەدا 50.

ئەمە بۆ ئەوەی هانی خاوەنکار بدرێت کەسانێکی زیاتر دابمەزرێنن لە بەرامبەر کەمکردنەوەی خەرجیی خاوەنکرادا. واتا دەوڵەت بەشی زۆری مووچەی ئەو کەسانە دەگرێتە ئەستۆ. 

پرۆفێسۆری بواری ئابووریی نەتەوەیی و بەرپرسی لیژنەی ئابووریی نوێی بازاڕیکار لارش کاڵمفۆرش دەڵێت، بە مەزەندەی من  نزیکەی 15 هەزار کرۆن لە مانگێکدا، واتا کەمتر لە ئاستی نزمترین مووچە کە لە حاڵی حازردا لە بازاڕیکرادا هەیە و بۆ نموونە بۆ هێنانە کایەی لاوان بۆ بازاڕی کار بەکار دەهێنرێت.

هەر بەپێی ئەو پێشنیازە داوا لە دەوڵەت کراوە کە مزی خاوەنکار(arbetsgivaravgift) لاببرێت لەبری ئەوە بڕیی باجی مووچەی کار (jobbskatteavdrag) زیاد بکرێت تا بتوانرێت مووچەی ئەو کەسانە دابین بکرێت.  

بەڵام بەرپرسی ئابووری لە سەندیکای گشتیی کرێکارانەوە ئولا پیتەرشۆن دەڵیت لەبری کەمکردنەوەی بڕی مووچەی دەستپێک باشتر وایە کاری باشتر بکرێت بۆئەوەی کاری گوونجاو بۆ کەسی گوونجاو بدۆزرێتەوە. بەتایبەت بۆ ئەو لاوانەی کە تازە دێنە سوید و مۆڵەتی مانەوە وەردەگرن.  

بۆ کەمکردنەی بێکاری بەڕای من پێتەرشۆن دەڵێت، خوێندن، دامەزراندن بە یارمەتی دەوڵەت و ئامادەکاریی پێشوەخت، باشترین کارن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".