Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

لاوێک لە کامپی پەنابەران کوژرا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 februari 2016 kl 16.08
شەڕی نێوان پەنابەران کووشتنی لێ کەوتەوە
(0:53 min)
Foto: Christian Höijer/Sveriges Radio
Foto: Christian Höijer/Sveriges Radio

کوڕێکی 20 ساڵانە لە کامپی پەنابەران ئێوارەی شەممەی ڕابوردوو لە ناوچەی (Ljusne) لە دەرەوەی سیۆدەرهامن بەهۆی شەڕی نێوان پەنابەران خۆیانەوە, کوژرا.

 لەو شەڕەدا و بەپێی لێدوانی پۆلیس نزیکەی پانزە کەس بەشدار بوون و چوار کەس برایندار بوون، سیانیان لە نەخۆشخانە دەرچوون بەڵام یەکێکیان لە کاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە. بەپێی هەندێک سەرچاوە کە بە پۆلیسیان ڕاگەیاندووە گوایا لەو شەڕەدا چەقۆ بەکار هاتووە.

بەو هۆیەوە پۆلیس سێ کەسی بەگوومانی ئەو بریندارییانە دەستگیر کردووە، دوانیان ئازاد کراوون و یەکێکیان بە گوومانی کوشتن و هەوڵی کوشتن لای پۆلیس دەست بەسەرە.

سەرەکوەزیران ستێفان لێۆڤێن لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەو ڕووداوە دەڵێت دەبێت باری ئاسایشی ئەو کامپانە بە هەند بگیرێت، لیۆڤێن دەڵێت کەمی جێگە و نەبوونی کارو سەرقاڵی هۆکارن بۆ کەوتنەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".