Unga tjejer utsätts för sexövergrepp på psykiatriska kliniker. Foto: Caroline Kernen/Sveriges Radio
Foto: Caroline Kernen/Sveriges Radio

کچان لە بواری دەروونسازیدا گێچەڵی سێکسییان پێ دەکرێت

گێجەڵی سێکسی بە کچە نەخۆشەکان بەهەند ناگیرێت
1:30 min

ئەو ژنە گەنجانەی بەهۆی نەخۆشیی دەروونییە لە ژێر چاودێریی زۆرەملێیدان، لەلایەن نەخۆشی دیکەوە تووشی گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسی دێن.

بەڵام ئەم جۆرە دەستدرێژییانە لەلایەن کارمەندانی بواری دەروونسازییەوە بە هەند ناگیرێت، ئەمە بەدواداچوونێكی بەرنامەی کالیبەر لە کەناڵی (P1) لە ڕادیۆی سوید دەریخستووە.

  • نەخۆشی پیاومان هەبوو کە نەخۆشە ژنەکانیان دەبردە ژوورەکانی خۆیان و گێچەڵیان پێ دەکردن. ئەمە قسەی کارمەندێکی پێشووی بواری دەروونسازییە لە شاری مالمیۆ کە ئامادە نەبوو ناوی خۆی بڵێ.

بەرپرسانی بەشی دەروونسازی لە مالمیۆ ئامادە نەبوون لەسەر ئەم ڕووداوانە لێدوان بدەن، بەڵام بە پێی کارمەندێکی پێشتری ئەو نەخۆشخانەیە کە قسەی بۆ بەرنامەی کالیبەر کردووە ئەو جۆرە رووداوانە بەهەند ناگیرێن. زۆربەی ئەم جۆرە ڕووداوانە بەپێی بەدواداچوونەکانی بەرنامەی کالیبەر لە ستۆکهۆلم، مالمیۆ، سوندسڤاڵ روویان داوە.

یەکێک لەو ڕووداوانە لە ستۆکهۆلم لە حاڵی حازردا لە دادگادایە کە گوومان لەسەر پیاوێکی نەخۆشی دەروونییە دەستدرێژیی سێکسی کردبێتە سەر کچیکی 15 ساڵانەی نەخۆش لە کلینیکی تایبەت بە منداڵ و مێرمنداڵان (BUP).

ئەم رووداوە لە کاتێکدا بووە کە ئەو دوو نەخۆشە بەبێ چاودێری لە ژووری دانیشتنی کلینیکەکە بەتەنها جێ هێڵرابوون.   

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".