Alliansen
Foto: TT

زۆرینەی بەرەی ڕاست ڕەخنە لە سیاسەتی کۆچ دەگرن

زۆرینەی پارتەکان لەگەڵ تووندکردنەوەی یاسای کۆچن
2:05 min

ئەو سیاسەتی کۆچەی کە حوکوومەت بەنیازە پەیڕەویی لێ بکات مانای ئەوەیە کە پەنابەرە سوورییەکان ناتوانن خیزانەکانیان بێننە سوید. ئەم سیاسەتە ڕەخنەی لێ گیراوە.

چەند ڕێکخراوێکی کۆمەک ڕەخنەیان لەو ڕێسا توندانەی کۆچ گرتووە و دەڵێن یەکنەگرتنەوەی خێزان لە بەرژەوەندی منداڵ نییە. هاوکات سێ لە چوار پارتە سیاسییەکەی بەرەی راست، سێنتەر، مەسیحییەدیموکرات و لیبرالەکان ڕەخنەی توند لەم سیاسەتی کۆچەی حوکوومەت دەگرن.

  • بەڕاستی ئەم سیاسەتە ترسناکە، ئەوە مانای ئەوەیە کەسانێکی زۆر ناتوانن بە خێزانەکانیان بگەنەوە. یوناس یۆنسۆن وتەبێژی پرسی کۆچ لە پارتی سێنتەر دەڵێت ئەوەش وا دەکات ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵ هەوڵ دەدەن ڕێی قاچاخ بگرنە بەر و بە بەلەمە مەترسیدارەکان بێنە یۆنان.

بەڵام پرسی کۆچ بەرەی ڕاستی پەرتەوازە کردووە، لە کاتێکدا سێ پارتی بەرەی ڕاست ڕەخنە لە سیاسەتی کۆچی نوێی حوکوومەت دەگرن، مۆدێراتەکان واتا پارتی چوارەم لە بەرەی ڕاست دەیانەوێت ئەو سیاسەتە تووندەی کۆچ کە حکوومەت پێشنیازی کردووە هێندەیتر تووند بکەنەوە.

یوهان فورشێڵ مۆدێرات و جێگری بەڕێوەبەر لە لیژنەی بیمەی کۆمەڵایەتی دەڵێت، نەخێر ئێمە نەک دژ بەو پێشنیازەی حوکوومەت نین بەڵکە ئەو کاتە دێتە پەرلەمان بۆ دەنگدان، داوای زیاتر تووندکردنەوەی مەرجەکانی پەنابەریی دەکەین. چونکە ئێمە پێمان وایە کە سوید لە وەرگرتنی کۆچبەردا پێویستی بە پشووە، تا بتوانێت کاروباری کۆچ بە ڕێکوپێکی  بەڕێوە ببات.

چاوەڕێ دەکرێت مۆدێراتەکان و پارتی ناسراو بە دژە بیانی دیموکراتەکانی سوید سڤارییەدیموکراتەرنا لە بەهاری داهاتوو دەنگ بەم پێشنیازەی حوکوومەت بدەن، گەرچی سێ پارتی بەرەی ڕاستیش دژ بن هێشتا ئەو پێشنیازە بە زۆرینەی دەنگ دەیباتەوە. بەو شێوەیە ئەو یاسا نوێیە لە 31 مانگی مای داهاتووە کاری پێ دەکرێت.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".