Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دەستگەی باج چاودێریی بواری بیناسازی دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 16 februari 2016 kl 14.55
ساختەکاریی لە بواری بیناسازییدا دەکرێت
(1:28 min)
Här växer ett nytt flerfamiljshus fram. Flera våningar med byggställningar.
Foto: Sveriges Radio

دەستگەی باج بە نیازە بەدواداچوونێکی ورد لە بواری بیناسازیددا بکات، ئەویش بە هۆی ئەوەی کاری ڕەش واتا نافەرمی لەو بوارەدا دەکرێت.

لە سەری ساڵەوە دەستگەی باج (skatteverket) تۆمارێکی ئەلەکترۆنیی نوێی بۆ دۆزینەوەی ساختەکاری لەبواری بیناسازییدا پەیڕەو دەکات، لەو تۆمارەدا زانیاری سەبارەت بەو کەسانە تۆمار دەکرێت کە لە بواری بیناسازیدا وەک کرێکار یاخود کارمەند کار دەکەن، ئەویش بە تۆمارکردنی زانیارییەکانیان لە سەرەتای دەست پێ کردنی ڕۆژی کار و کۆتایی ڕۆژەکە. 

ئەمڕٶش دەستگەی باج ئەو ڕێگانەی ئاشکرا کرد کە بۆ چاودێریی کاروباری بواری بیناسازیی بەکاری دەهێنن، یەکێک لەوانە چاودێریکردنی ئەو ئامێری تۆمارانەیە.

بەو پێیە دەستگەی باج سەردانی شوێنی کاری بیناسازی دەکەن گەر بۆ نموونە بەرپرسی کارێک زانیاری سەبارەت بە کاتەکانی کاری ڕۆژ تۆمار نەکردبێت ئەوا بە 25 هەزار کرۆن تاوانە دەکرێت. ئەگەر کرێکارێک ئەو کەمتەرخەمییەی کردبێت ئەوا تاوانەکەی دوو هەزار کرۆنە.  

ئەم یاسا نوێیە کۆنترۆڵکردنی کاری بیناسازیی ئەو کارانە ناگرێتەوە کە سەرجەم خەرجیی کار و کەلوپەل لە خوار 180 هەزار کرۆنەوەی تێبچێت، ئەو کەسانەش ناگریتەوە کە کاری بیناسازیی بۆ خۆیان واتا پریڤات دەکەن.

بەڵام بۆ نموونە کۆمۆنەکان، کۆمەڵەی خانووبەرە (bostadsrättsföreningar) دەبێت ئامێری تۆمارکردنی کاری ڕۆژانەیان لە شوێنی بیناسازییەکەدا هەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".