Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دەرکردنەکەی ڤۆڵف بەهۆی بازرگانیی پشکەوە بووە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 16 februari 2016 kl 16.40
سەرۆکی گشتیی سوێد بانک بازرگانیی پشکی کردووە
(1:34 min)
میکایل ڤۆلف، بەرپرسی گشتیی سوێدبناک Foto: Magnus Hjalmarson Neideman/SvD/T
میکایل ڤۆلف، بەرپرسی گشتیی سوێدبناک Foto: Magnus Hjalmarson Neideman/SvD/T

بەپێی زانیاریی نوێ هۆکاری ئەوەی کە بەرپرسی گشتیی بانکی (Swedbank) لە پۆستەکەی دەرکرا بازرگانی پشکە.

 

لە ڕۆژنامەی (Svenska Dagbladet) هاتووە کە میکایل ڤۆلف بۆیە دراوەتە دەستگەی لێکۆڵینەوە لە تاوان (ekobrottsmyndigheten) جونکە پێش چەند ساڵێک بازرگانی بە پشکەوە کردووە. ئەم زانیارییانە لەلایەن پارێزەری ڤۆلفەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

بە پێی پارێزەرەکە گوایا ڤۆلف ساڵی 2013-2014 پشکی لە کۆمپانیای (Oniva Online Group) کڕێوەتەوە. ئەمە لە کاتێکدا ئەو کۆمپانیایە لە قەیراندا بووە. 

ڤۆلف گومانی ئەوەی لێ دەکرێت کە (insiderinformation) واتا زانیاریی ناوخۆیی ئەو بۆرسەیەی لەلابووبێت، واتا ئەو زانیارییەی لە ناوخۆی کۆمپانیای پشکەکەدا هەیە پێش ئەوەی ئاشکرا بکرێت بۆ ڕای گشتی و کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوە یاخوود داشکاندنی نرخی پشکەکان.

بەڵام ڤۆلف واتا بەرپرسی گشتیی دەرکراوی سوێدبانک سەبارەت بەم زانیارییانە دەڵێت من هیچ زانیارییەکی ناوخۆیی ئەو کۆمپانیایەم لا نەبووە و من تەنها پشکم لێ کڕیون هیچ پشکێكم نەفرۆشتووە.

بەپێی ڕۆژنامەی (Dagens Industri) سویدبانک پارەی بە قەرز داوەتە کۆمپانیای پشکی (Oniva Online Group) واتا زانیاری زۆر باشیان لەسەر ئەو کۆمپانیایە هەبووە.

جێی باسە ئاگادار بوون لە زانیاریی ناووخۆیی کۆمپانیای پشک و هاوکات بازرگانی بە پشکەوە لە هەمان کۆمپانیا بە پێی یاسا تاوانە و بەپێی ئاستی تاوانەکە لایەن یان کەسەکە سزای زیندانی دەدرێت.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".