Foto: Sveriges Radio
Foto: Sveriges Radio

بازرگانیی ڕادار لەگەڵ ئیمارات ڕەخنەی لێگیراوە

"ئیمارات وڵاتێکی دیکتاتۆرە نابێت ڕاداری بۆ بنێرن"
3:23 min

گرێبەستی رادارفرۆشیی گەورەکۆمپانیای بەرگریی ساب (Försvarskoncernen Saab)  لەگەڵ وڵاتی ئیمارات ڕەخنەی ناوەتەوە.

ڕەخنەگران دەڵێن ئیمارات وڵاتێکی دیکتاتۆرە و لە حاڵی حازردا بەشداری لە شەڕی جەکداریی لە وڵاتی یەمەن دەکات.

ساڵێک لەمەوبەر بوو گەورەکۆمپانیای ساب گرێبەستێکی لەگەڵ ئیمارات ئیمزا کرد کە بەو پێیە ساب سیستێمی ڕاداری ئاسمانی لەو وڵاتە پەرە پێ بدات. 

ستیگ هێنریکسۆن لە پارتی جەپ ئەندامی لیژنەی چاودێریکردنی ناردەیە، ئەو لیژنە پەرلەمانییە کارییان ڕاوێژکارییە  سەبارەت پرسی ناردە. هێنریکسۆن دەڵێت بێگوومان دەبوا ئەو گرێبەستە پەسەند نەکرێت.

  • وڵاتی ئیمارات هەموو ئەو مەرجانەی تێدایە کە ئێمە بۆ گرێبەستی لەو جۆرە دەبێت هۆشیار بین یاخود هەر بڵێین نەخێر. ئەو وڵاتە زۆر بە تووندی مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات و وڵاتێکی دیموکراتی نییە، ئەوەشی کە لە شەڕێکدا بەشدارن.

ستیگ هێنریکسۆنی چەپ لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمانەوە پشتگیریی لێدەکرێت. هەروەها ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوە لە پرسی ئاشتی دەڵێن ئەو بازرگانییەی ساب لەگەڵ ولاتی ئیمارات بە جێی پرسیارە.

جێی باسە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی پار بوو گەورەکۆمپانیای ساب ئاشکرای کرد کە داوایەکیان لە وڵاتی ئیماراتەوە بە بڕی 10،5 ملیارد کرۆن پیگەشتووە بۆ دامەزراندنی سیستێمی رادار و چاودێریی ناسراو بە (Erieye).

ئەو سیستێمی چاودێرییە بەشێوەیەکە کە ئامێری ڕادار لە فڕۆکە دەبەسترێت، واتا چاودێرییەکان ئاسمانیی ئەنجام دەدرێت. ئەوەش یارمەتی ئەوە دەدات کە بۆ نموونە هەلیکۆپتەر، بەلەمی بچووک بدۆزێتەوە. هەروەها دەتوانێت لەهەمانکاتتدا لە ئاسمان، زەوی و ئاودا ئامانجەکانی بدۆزێتەوە.

پێشتر کۆمپانیای ساب لەو ڕادارەیان بە تایلاند و پاکستان فرۆشتووە، مۆدێلێکی کۆنی ئەو ڕادارەش پێشتر فرۆشراوە بە ئیمارات بەڵام ئەو مۆدێلە نوێیە زۆر پێشکەوتووترە.

لە حالێ حازردا دەستگەی پشکنین بۆ کەلوپەلی ستراتیجی لەوە دەکۆڵنەوە کە ساب ئەو ڕادارنە بنێرێت بۆ ئیمارات یان نا، چونکە ئەو سیستێمی رادارەی ئیمارات داوای کردووە وەک ئامێری جەنگ ئەژمار ناکرێت، واتا ئامێرێک نییە کە ببێتە هۆکاری تێکدان. ئەمە گووتەی کریستەر ئالشترێمە بەرپرسی گشتیی دەستگەی پشکنین بۆ کەلوپەلی ستراتیجی. 

بەڵام بە پێی ڕێنماییەکانی تایبەت بە ناردەی چەک نابێت هیچ جۆرە ئامێرێکی جەنگ بفرۆشرێت بەو وڵاتانەی کە پێشێلکاری مافی مرۆڤ تێیاندا روو دەدات و ئەو وڵاتانەشی کێشەی چەکدارییان لە گەڵ وڵاتانی دیکەدا هەیە.

لە کاتی پرسیاری ئاڵۆزدا سەبارەت بە ناردەی کەلوپەلی جەنگ دەستگەی پشکنین بۆ کەلوپەلی ستراتیجی ڕاوێژ لەگەڵ لیژنەی پەرلەمانیی تایبەت بە چاودێریی ناردە دەکەن. بەڵام تا ئێستا دیار نییە سەبارەت بە پرسی ناردنی ڕادارەکان بۆ ئیمارات چۆن دەکەن.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".