Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

پەنابەران ڕۆڵێکی گرنگیان لە گەشەپێکردنی ئابووریی سویددا هەبووە

"سویدییەکان بەرامبەر پەنابەران هەمیشە دڵفراوان نەبوون"
13 min

پەنابەران چۆن لە گەشەپێکردنی سویددا بەشدار بوون؟ یان بەڵگە چییە کە پەنابەران ڕۆڵێکی گرنگییان لە بنیاتنانی ئابووری سویددا هەبووە؟

لە سیمینارێکدا نووسەری سوید ئاندێرش یونسۆن لەڕوانگەی کتێبەکەیەوە باسی لەگرنگی پەنابەران بۆ گەشەپێکردنی سوید کرد.  

نوسەری سویدی ئاندێرش یۆنسۆن لەدواین کتێبیدا کە لەژێر ناوی "ئەو پەنابەرانەی سویدیان بنیاتنا" بەسویدیی  ” Invandrarna som byggde Sverige” جەخت لەسەر گرنگی پەنابەران دەکاتەوە کە جێ پەنجەیان لەگەشەپێکردنی ئابووری کۆمەڵگەی سویددا هەر لە ساڵانی ١٦٠٠ و چەرخی ناوەڕاستەوە هەتاوەکو ئەمڕۆ دیارە.

 لە سیمنارەکەیدا یۆنسۆن باسی لەو کۆمپانیا گەورانەی ئەمڕۆ لەسویددا بوونیان هەیە و لە جیهانیشدا وەک کۆمپانیای سویدیی ناسراون، بەڵام ئەو کۆمپانیانە هەر لەسەرتاوە لەلایەن ئەو پەنابەرانەی کە ڕوویان لەسوید کردەووە دامەزرێندراون. بۆنمونە کۆمپانیانکانی فێلیکس، فیندووس، مارابوو، کلۆوتا، مازێتی و زۆیگا کە ئەمانە چەند کۆمپانیایەکی دیاری خواردن و شوکلادن و قاوەن. هاوکات لەڕووی دنیای ڕاگەیاندنەوە گۆڤارەکانی ئەمیلیا و ئالێرش و ڕۆژنامەی ئێكسپرێسێن لەلایەن پەنابەرانەوە دامەزراون. ئاندێرش یونسۆن ئاماژە بەوە دەکات کە بۆچی پەنابەران بۆ کۆمەڵگەی سوید گرنگ بوون و دەڵێت.

   - پەنابەران لە سێ ڕوانگەوە گرنگ بوون بۆ گەشە سەندنی سوید بۆنمونە ئەوان ئەزموونێکیان هەبوو کە ئێمە نەمان بوو، ئەوان تۆڕێکی پەیوەندی باشیان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەدا هەبووە کە ئەو پەیوەندیانە لەبواری بازرگانی ، کولتوورو توێژینەوەدا گرنگی زۆریان هەبووە. بەڵام بابەتێکی دیەکە کەپەنابەران لەگەڵ خۆیاندا هێناوە ئەویش داهێنانە، جێگەی باسە ئەو کەسانەی کە لەوڵاتانی خۆیان زۆر دوور دەکەونەوە زیاتر داهێنەرن لەوانەی هەموو ژیانیان لەو جێگەی تێیدا ژیانی تێدا دەبەن سەر دەمێننەوە.

ئاندێرش یۆنسۆن ئاماژەی بەو ململانێ و کێشانەی کە ڕووبەڕووی پەنابەران لەمێژووی سویددا بووەنەتەوە کردوو، تیشکی خستەسەر ئەوەی کە لەمێژوودا ئەو لایەن و کەسانەی زۆرترین کێشەیان بۆ پەنابەران هێناوەتە ئاراوە یان کێشەیان لەگەڵیاندا هەبووە پەیوەندی بەپرسی نەتەوەی یان دینی نەبووە یان پەیوەندی بەوە نەبووە کە پەنابەران لەسویدییەکان خراپترن، بەڵکو ئەو لایەن و کەسانە بەردەوام لەوە ئاگاداربوون کە پەنابەران لەسویدییەکان باشتر بوون  پەیوەندی بەململانێ بازرگانی و پیشەوە هەبووە. بۆ نمونە ئەو کەسانەی کە کاری دەستیان لەچەندین بواری جیاجیادا هەبووە هەمیش لەوە ترساون کە پیشەکەیان لەدەست بچێت. لەبەر ئەوەی پەباران لە پیشەکەدا باشتر کارەکەیان جێبەجێ کردووەو  لێهاتوو بوون و لەرووی ئابووریشەوە هەرزانتر کەوتووە. یان ئەرکی ئەفسەری کە پەنابەران تیادا زیرەک و لێهاتووبوون توانیوانە ئەو ئەرکانە بەباشی بەڕێوەبەرن.

  ئاندێرش یونسۆن ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم پرسە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو کەسانەی کێشەیان لەگەڵ پەنابەرانەدا هەبووە لەوانە پێکهاتوون کە بەرژەوەندی تاکە کەسییان هەبووە نەوەک کێشەکان پەیوەندی بەنەتەوەییەوە هەبێت.

 هاوکات یونسۆن ئاماژەی بەوەشکرد کە بەرداوەم لەیەنە پەیوەندیدارەکان جەختیان لەسەر گرنگی پەنابەران لەکۆمەڵگەدا کردۆتەوە. هاوکات نمونەیەکی دێرینی لەسەر ئەم بابەتەی بۆ هێنایەنوەو وتی.

  - یەکێتی موسیکژەنانی سوید کە سەد ساڵ بەرلەئێستا دامەزرن و هۆکاری دامەزراندنی ئەم یەکێتییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێگری لەخاوەن چێشتخانەوە هۆتێلەکان بکات لەبەر ئەوەی ماف بەئۆرکێستی پەنابەران نەدەن مۆسیکژەنین لەو جێگایانەدا ئەنجام بدەن. ئەمەش بەرژەوەندییەکی تاک لایەنەیە کە موسیکژەنە سویدییەکان لەبەرامبەر پەنابەران گریتیانە بەر و ئەو بازاڕەیان بۆ خۆیان هێشتەوە.

 جێگەی باسە لەشەش مانگی دوایدا نزیکەی ١٦٠ هەزار کۆچبەر ڕوویان لەسوید کردووە. منیشی لە ئاندێرش یۆنسۆنم پرسی ئایا گرنگی ئەو پەنابەرو کۆچبەرانەی ئەمڕۆ بۆ سوید هاتوون چێ دەبێت. لەوڵامدا ئاندێرش یونسۆن وتی.

  -  وەک ئێستادا دەبینین ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر کۆچبەر ڕوویان لەسوید کردووە کە لەڕاستیدا ناکرێت بەراوردی لەگەڵ مێژووی پێشوودا بکەین، بەڵام ئەگەر لەڕوانگەی ئەو ئاستە ئاسایاییە ساڵانی ڕابردووەوە بڕیار بدەیەن ئاوا لەڕاستیدا ئەو ڕێژەی پەنابەرە بۆ کۆمەڵگەی سوید پێویستە. هاوکات ئەمڕۆ لەسویدا ڕێژەی گەنج زۆر کەمترە لە بەساڵاچوو یان پیر.

 لەبەر ئەوە ئەو پەنابەرانە لەبوارەکانی تەندروستی، گەشت و گوزار و گوستنەوەدا زۆر پێویستن. هەروەها ئەوە لەبیرنەکەین کە ئەم پەنابەرانە داهێنانی نوێ لەبازرگانیدا دێننە ئاراوەو ئەزموونی زیاتر پێشکەش دەکەن و لەگەڵ ئەوشدا پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا بتەوەتر دەکەن. ڕاستە ئێستا فشارێکی زۆری کۆچبەر لەسەر سویدە ئەگەر بۆ مەودایەکی کورت بیربکەینەوە، بەڵام لە ڕوانگەی داهاتووەوە بۆ نمونە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بیربکەینەوەن لە ١٠ ساڵی داهاتوو دەبینین کە ئەو پەنابەرانە لەچەندین ڕوانگەوە باشەوە کۆمەڵگەی سویدیان بەرەو پێشەووە بردووە

ئاندێرش یۆنسۆن باسی لەوەش کرد کە وڵاتی سوید هەمیشە پەنابەری هەبووە، بەڵام لەبەرامبەردا سویدییەکان خۆشییان وڵاتیان بەجێهێشتووەو لەو وڵاتانی دیکەدا بەپەنابەر بوون. جێگەی باسە لەساڵانی ١٨٠٠ کاندا یەک ملیۆن سێ سەد هەزار سویدیی بۆ باشتر بژێویی ژیان وڵاتی سویدیان بەجێهێشت و زۆربەی هەرە زۆریان ڕوویان لە ئەمەریکا کرد.

 هاوکات یۆنسۆن جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەوانە ئەو دەم هێز و توانایان هەبووە سویدیان بەجێهێش و بەدوایی پاشە ڕۆژێکی باشتردا گەڕاون. بەهەمان شێوە ئەو پەنابەرانەش ئەمڕۆ ڕوو لەسوید دەکەن هەمان ئامانجیان هەیە.  واتە دەیانەوێت دواڕۆژێکی ڕوونتر بۆ نەوەکانیان بهێننە ئاراوە.

جێگەی باسە کاتێک مرۆڤ بیر لەو پەنابەرانەی لەمێژوودا ڕوویان لەسوید کردووە دەکاتەوە دەستبەجێ ئەو ئەڵمانیانەی بەبیردا دێتەوە کە وەک بازرگان لە سەردەمی چەرخی ناوەڕاستدا هاتوونەتە سوید.

هەروەها ئەو دەم ئەڵمانیەکان ئەزموونی باشی بازرگانیان لەگەڵ خۆیاندا بۆ سوید هێناوە.

هەر ئەڵمانەکان نەبووون، بەڵکو هەریەکە لەسکۆتلەندیەکان، ئینگلیزەکان پۆلەنی و ئەو کەسانەش لە وڵاتانی بەڵکانەوە هاتوونەتە سوید وبەشداربوون لە گەشەپێکردنی ئابووری سویددا. هەر یەکەو لەم گرووپانەش لەلایەن سویدییەکانەو ناسناوێکی لێنراوە.

 وەک نووسەرەکە ئاماژەی پێدەکات ئیدی مەبەست لەپشت ئەو ناسناوانەوە هەبووە و سویدییەکان هەمیشە لەڕوانگەی پەنابەرانەوە دڵفراوان نەبوون، بۆنمونە دەستەواژەکانی  (Garpar, gipskatter och svartskallar)  بەکاریان هێناوە.

 هەر بۆنمونە بەکارهێنانی وشەی سەرڕەش  (svartskallar) کەبۆ کەسانی قژ ڕەش بەکارهاتووە وەک سووکاییەتی پێکردن بەکاردەهێنرێت. هاوکات  بۆ ئیتالییەکان ئەو دەم کە بۆ کارکردن دەهاتنە سوید  و  لەبەر دەست ڕەنگین بەتایبەت لەڕوانگەی دیۆکرکردن یان ڕازاندنەوەی بیناکان بەگەچ ناسناوی باجخۆرانی گەچیابلێنرا. فەرەنسییەکانیش بەکۆڵنەدەرو سەرخەت ناویان لێنراوە. واتە ئیدی بۆ هەریەکە لەو گرووپە پانابەرانە لەجێگەی ناوی نەتەوەییان ئەو ناسناوانەیان بۆ بەکارهێناوە.

ئەگەر بچینەوە سەر سیمندارەکەو ئاماژەپێکردنی ڕۆڵی پەنابەران لە بووژاندنەوەی سویددا ئەوا ئاماددەبووانی سیمنارەکە سەریان لەوە سوڕدەما کە هێندە کۆمپانیایی سویدی لەلایەن پەنابەرانەوە دامەزراوە.

یەکێک لەو ئاماددەبووانە ماوریس ڕوودێڤێکە و ئاماژە بەوە دەکات لە سیمنارەکە زۆر زانیاریی لەخۆگربووە دەڵێت.

    - لەڕاستیدا سیمینارەکە سوودبەخش بووە، بەتایبەت بەشە سەرتاییەکانی هاتنی پەنابەران بۆ سوید. هاوکات بەشی نمایشەکەشی کە ئێستا لەلایی کەرستەکاندا وەستاوین، مەبەستم ئەوەی کە پێشووتر لەوە ئاگاداربووم بەشێک لە کۆمپانیاکانی سوید لەلایەن پەنابەرانەوە دامەزراون. بەڵام لەڕاستیدا نەمدەزانی ئەو ڕێژە زۆرەی کۆمپانیاکانی سوید پەنابەران دایان مەزراندووە. ئدیی جێگەی سەرسوڕمان بوو کە ئەو ڕێژە زۆرە لەپڕ بەگوێماندا درا.

 بەلایی منەوە ئەوەی کە جێگەی بەبیرهێنانەوەی بریتییە لەو دەنگۆ خراپانەی کە مرۆڤ ڕۆژانە دەیبیستێت، بەڵام لەم سیمینارەدا لەڕاستیدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە لایەنی باشەی پەنابەران لەسویددا ئێجگار جێگەی شایستەیەو باشە. لەبەر ئەوە پەنابەران لەسەر کۆمەڵگە خەرجی نین، بەپێچەوانەوە ئەوان سەرچاوەیەکی باشی داراین بۆ کۆمەڵگە.

سەبارەت بەداهاتووی پەنابەران لەسویددا و سوودی پەنابەران بۆ سوید ئەوا ئادێرش یونسۆن پشتگیری لە وتەکانی  ماوریس ڕوودێڤێک دەکات و  دەڵێت.  

    - لەڕاستیدا ئەو نوێکارییەی لەم چەند ساڵەی دوایدا و لە داهاتوودا بەدەستی دەهێنین پەنابەر لەپشتیەوەیەتی. لەبەر ئەوە ئەوابن زۆر گرنگن بۆ سوید و ژێرخانی سوید هەر لەڕوانگەی داهێنانی نوێ، پەیوەندی بازرگانی نێو دەوڵەتی تا دەگاتە هێزی کار لەبورارکانی نەخۆشەوانی و تەندروستی و گواستنەوەدا. چەنکە من پێموایی لەبواری گەشە پێکردنی ئابووری سویددا پەنابەران ئەمڕۆش سەرپەلی گەشەسەندنن.

 ئاندێرش یۆنسۆن لەکاتی بەڕێوەچوونی سیمنارەکەیدا لەڕوانگەی نەبوونی زانیاریی لەسەر مێژووی پەنابەران لەسویددا و بەکارنەهێنانی و بەمەرج نەکردنی ئەم پرسە گرنگە لە بوارەکانی خوێندنا جێگەی ڕەخنە لێگرتنە. یۆنسۆن مەبەستی ئەوەیە کەدەکرا ئەم مێژووە بەوانەیەکی گرنگبێت کە قوتابخانەکاندا بووترایەتەوە.  وەک خۆی دەیگووت ئەمە بێ ئاگایی کۆمەڵگە دەگەیەنێت.  هاوکات ئەوشی ڕوونکردەوە کە تەنها بەشێک لە پسپۆڕان لەم زانیاریانە بەئاگان، بەڵام ئەوانیش زانیاریان سەبارەت بەم بابەتە کەمە و بەتەواوی لە ڕۆڵی پەنابەران بەئاگا نین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".