14 zene xutjildepe thele. Foto: Daniel Wåckner/Sveriges Radio.
14 zene xutjildepe thele وێنە: Wêne: Daniel Wåckner/Sveriges Radio.

کۆمەڵەیەکی تورکی بەر تەقینەوە کەوت

تەقینەوەیەکی مەزن
1:19 min

دوێنێشەو نزیک کاتژمێر نۆ و نیو دەزگای پۆلیس لە تەقینەوەیەکی بەهێز لە کۆمەڵەی کولتووریی تورکی، لە کۆمۆنی بوتشیرکا ئاگادارکرا.

چەند کەسێکی ئەو گەڕەکە بەم ڕووداوە نارەحەتن و پێیان وایە ئاسایشی ئەوان و کۆمەڵگاش تێک دەچیت. بەرپرسی چاپەمەنی دەزگای پۆلیسی ستۆکهۆڵم، سڤەن ئێریک ئولسۆن ڕایگەیاند کە پەنجەرەی لۆکاڵەکە شکاوون و دووکەل لە ژوورەوە هاتووەتە دەر. ئێستا ئەو ناوە دەور گیراوە و لێپرسینەوە لەگەڵ چەند کەسێک کراوە. پسپۆڕانی بواری تەقەمەنی لای نیوە شەو بێ ئەوەی هیچ ماددەیەکی مەترسیدار بدۆزنەوە لۆکالەکەیان بە جێ هێشت و تا ئێستا هیچ کەس دەستبەسەر نەکراوە.

جێی باسە ڕۆژی شەممە لە کاتی خۆنیشاندانێکی کوردەکاندا کەسێک تەقەی لێکرا و بە پێی سکاڵایەک کە گەیشتووەتە دەستی پۆلیس، خۆنیشاندەران ئەو ڕۆژە بەردیان کێشاوە بە لۆکاڵی تورکەکاندا. بەڵام جارێ ڕوون نییە ئایا ئەم ڕووداوانە هیچ پەیوەدنییەکان بە یەکەوە هەیە یان نە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".