Polisbilar i Österrike och IS-krigare i Syrien. Foto: Facad Mulla, AP
Wêne: Fayad Mulla, AP وێنە: wêne: Fayad Mulla, AP

کچە ١٧ ساڵانەکە حوکمی زیندانی پێدرا

ئەو کچە سویدییە ١٧ ساڵانەی کە بە گومانی کاری تیرۆریستی لە ئوتریش دەستگیر کرا، ئەمڕۆ لە لایەن دادگای ئەو وڵاتەوە بە یەک ساڵ زیندانیی حووکم درا.

بەڵام لە پراکتیکدا تەنها یەک مانگی ئەو ساڵەی دەبێ لە زیندان بە سەر بەرێت، و چوونکە لە مانگی دێسامبرەوە دەستبەسەرکراوە، ئێتر لە ئەمڕۆ بە دواوە ئازاد دەکرێت . لە دادگاییەکەی ئەمڕۆ لە شاری ڤیەن، کچەکە خۆی بە بێ تاوان دانا و هەموو گوومانەکانی ڕەد کردەوە.

کاتێک کچە ١٧ ساڵانەکە لە ئوتریش دەستگیر کرا، گوومان دەکرا بەرێوە بێت بەرەو سووریە. ئەو کات مۆبایلی کچەکە هەندێک وێنەی کووشتن و ئیعدامی چەکدارانی داعشی تێدابوون و هەروەها ئەو قسە و باسانەی کە تێیدا خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بە تەقینەوە تێرۆریستانەکەی  پاریس دەربڕیبوو.

ئێستا کە ئەو کچە ئازاد دەکرێت، دەنێردرێتەوە بۆ لینشیۆپینگ و لەوێ خزمەتگوزاری کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان Socialtjänsten لێکۆڵینەوەیەک لە سەر پێداویستیی ئەو کچە و خێزانەکەی دەست پێ دەکەن. جێی باسە دایک و باوکی کچەکە پۆلیسیان لە وونبوون و نەگەڕانەوەی کچەکەیان ئاگادار کردبوو.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".