Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە

6:34 min

هەتاوەکو ئێستا هیچ دەرئەنجامێک سەبارەت بەمانەو یان نەمانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپادا ئاشکرا نەبووە.

جێگەی باسە دوێنی کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەوروپا دەستی پێکرد بەمەبەستی  گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانی کۆچبەران و پرسی گۆڕانکاری ئەندامیەتی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپادا.

هەر لەدوێنێوە هەتاوەکو کاتژمێر ٣:٠٠ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەکان بەردەوام بوو وە لەهەموو لایەکەوە چاوڕوانی هەواڵێکی سەرنج ڕاکێش سەبارەت بە ئەندامێتی بەریتانیان لەیەكێتییەکەدا دەکرا. بەڵام ئەو هەواڵە ڕانەگەیندراو و سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا دۆڵان تووسک بەم شێوە باسی لەکۆبوونەوەکوی دوێن و دوێنێ شەو کردوو وتی.  

   - ئێمە لە هەندێک بابەتدا پێشڕەویمان کردووە، بەڵام بابەتی زۆرمان لەبەردەستدا ماوە بۆ تاوتوێکردن. لە ئێستادا سەرقاڵی کۆبوونەوەی دوولایەنەم لەگەڵ هەریەکە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کامێرۆن، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا هۆلاندەر ، سەرۆکوەزیرانی چیک سابووتکا و سەرۆک وەزیرانی بەلجیگا میشێل دا.

 

ئەم ووتانی سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا دۆڵان تووسک کاتژمێری سێی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندوو لەپاشاندا شەو شادێکیشی لێکردن.

یەکێک لەمەرجەکانی مانەوەی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا بەپێێ سەرچاوەیەک کە بەپەیامنێرانی رادیۆی سویدیان راگەیاندراوە لەوە پێکدێت کە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوا کردووە ئەو ئەوروپیانەی بۆ کارکردن ڕوو لەوڵاتەکەیان دەکەن هەمان مەرجی مافی کارکردن نەیانگرێتەوە. واتە هەمان مافیان لەبواری کارکردنەدا نەبێت و ڕێکەوتننامە گشتیەکانی نێوان خاوەنکاران و کرێکارانی ئەو وڵاتە نەیان گرێتەوە. ئەم مەرجەش لە ئێستاوە هەتاوە ١٣ ساڵی داهاتوو پەێڕەو بکرێت.

 سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا دۆڵان تووسک خوازیارە کە ئەمڕۆ واتە هەینی بەدەرئەنجامێک بگەن. ئەگەر بێت و بەدەرئەنجام نەگەن ئەوا کۆبوونەوەکان لوتکەی وڵاتانی ئەوروپا ڕۆژانی پشووی ئەم هەفتەش بەردەوام دەبێت. تووسک ئاماددە نەبوو زانیاری لەسەر ئەو پرسانەی بەهەڵواسراوی ماونەتەوە بدات.

ئەگەر بێت بەڕیککەتنێک بگەن ئەوا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کامێرۆن پرسی مانەوەو نەمانەوەی وڵاتەکەی لەیەکێتی ئەوەروپادا ٢٣ /٦ دەخاتە دەنگدانەوە.

 لەکۆبوونەوەی لوتووتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا ٢٨ سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی یەکێتییەکە تێیدا بەشدارە دەبن. زۆربەی هەرە زۆری سەرۆکوەزرانی وڵاتانی سەبارەت بەڕیککەوتننامەیەک لەگەڵ بەریتانیادا گەشتبنینین. یەکێک لەو سەرۆک وەزیرانەی کە جەختی لەمانەوە و گرنگی بەریتانیا لە یەکێتییەکەدا دەکات سەرۆکوەزیرانی فەرنسا هۆلاندەر بووە. هاوکات هۆلاندەر جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە نابێت هەر وڵاتێکی یەکێتییەکە هەستێت بەدانانی یاسا و ڕێسا بۆ خۆی و پشتگوێخستنی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا.

هاوکات دەیڤید کامێرۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە گفتووگۆکردن لەسەر پرسەکان تایبەت بە داهاتووی بەریتانیا زەحمەت دەبێت و ئەو هەموو وزە و توانایەکی خۆی بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەی وەگەڕ دەخات.

مەرجەکانی بەریتانیا لەسەر یەکێتی ئەوروپا لەوە پێکدێت کە بۆ هەبێت ڕێگەی پێبدرێت کەڕێگری یان کەمردنەوەی ئەو کەسە ئەوروپیانەی بەمەبەستی کارکردن ڕوو بەریتانیا دەکەن بکات . هاوکات دابینکردنی کۆمەک لەلایەن بەریتانیاوە بۆ کەسانەی هاوڵاتینامەی وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپیان لە بەرتیانیا کاردەکەن هەڵبوەشێنرێتەوە. هەروەها کامکردنەوەی کۆچبەران، لەبەر ئەوەی کە کۆچبەران زەختێکی بەهێزیان لەسەر سیستەمی باشبژێوی ئەو وڵاتە دەروستکردووە.

جێگەی وەبیرهێنانەوەی لەکۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پرسێکی دیکە تایبەتە بووە بەڕەوشی کۆچبەران.  لەکۆبوونەوەکەدا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە کۆچبەران لەداهاتوودا بەخواستی خۆیان نابێت لەچی وڵاتێکی یەکێتیەکەدا دەیانەوێت داوەای مافی پەنابەری بکەن. لەبەرامبەردا وڵاتانی یەکێتیەکە هەڵدەستن بەدابەشکردنی ڕێژەی کۆچبەران بەسەر وڵاتاندا. سەبارەت بەم ڕێککەوتنەشیان سەرۆک وزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن بەبەشی هەوڵەکانی رادیۆ سویدیی وت.

  - بۆ ئەوەی ئێمە پێکەوە بەباشی بەدەم رەوشی کچبەرانەوە بڕۆن ئەوا زۆر پێویستە کە هەر ٢٨ وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا هاوکاریی یەکتر بکەن. هاوکات ئەوەش لەبیر نەکەین کە هەموو کۆچبەرێک مافی داواکردنی پەنابەری هەیە. بەڵام لەبەرامبەردا و لەداهاتوودا ئەو کۆچبەرە ناتوانێت ئەو وڵاتە دەستنیشان بکات کە دەیەوێت داوایی مافی پەنابەری لێ بکات.

 هەرچەند کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی ئەوروپا زیاتر بایەخدان بوو بەپرسی گۆڕانکارییەکانی ئەندامێتی بەریتانیا، بەڵام لەڕاستیدا پرسی کۆچ و کۆچبەران بوو بەهۆی درێژە پێدانی کۆبوونەوەکان. ڕێککەوتننامەیەک ڕاگەیەندرا لەلایەن وڵاتانەوە، بەڵام لەبەرامبەردا وڵاتی نەمسا هەستی بەوەکرد کە خراپ مامەڵەی لەم رواگەیەوە لەگەڵدا کراوە. لەبەر ئەوە لەسەرەتایی هەفتەی ڕابردوودا کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا نامەیەکی ڕەخنە ئامێزی ڕەوانە حکومەتی نەمسا کردووە کە نابێت سنوور بۆ ڕێژەی کۆچبەران دابنرێت. ئەمەش لەلایەن دەسەڵاتدارانی نەمساوە ناڕەزایی لێکەوتۆتەوە. بەپێی سەرچاوەیە هەر دوێنێ شەویش ڕاوێژکاری نەمسا کۆبوونەوەکەی بەجێ هێشتووە.

سەبارەت بەو ڕەخنانەی ڕووبەڕووی نەمساکراوەتەوە ڕاوێژکاری نەمسا فێرمەر نایمان بۆ دەزگاکانی راگەیاندنی ئاماژەی پرسی کۆچبەران لەوڵاتەکەیدا کردوو ووتی .  

  -  ئێمە ڕێگە بەهیچ کەسێک نادەین کە پێمان بڵێت ٣٧٠٠٠ کۆچبەرتان وەرگرتووە کەمە. هاوکات ناتوانین مافی هەموو کۆچبەرانی ئەوروپا لەئەستۆ بگرین. کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista