Blåljus polisbil
Wêne: Johan Nilsson/TT وێنە: Wêne: Johan Nilsson/TT

سنووری نێوان پۆلیسانی سکاندیناڤیا نامێنێ

هاوکاری نێوان پۆلیسان
1:44 min

لەمەوبەدووا هاووکاری نێوان پۆلیسەکانی سکاندیناڤیا بتەوتر دەبێت و سنووری وڵاتەکان نابێتە ڕیگڕی ئەو هاووکارییە.

وەزیری ناوخۆی سوید ئاندەرش ئیگەمان بە نیازە لەم بارەیەوە پێشنیازێک بخاتە بەر دەست و تا ساڵی داهاتوو ئەم هاوکارییە دەست بە کار بێت. ئیگەمان ئەم هاوکارییە بە تایبەت بۆ ناوچە سەر سنوورییەکان بە گرنگ دەبینێت. بۆ نموونە گەر لە هاپاراندای باکوور ڕووداوێک بێتە پێش، دەبێت نزیکترین پۆلیس بتوانێت کاری خۆی ئەنجام بدات، جا فەرق ناکات سویدییە یان فینلندی.

یەکێتی پۆلیسانی سوید پێشنیازەکەیان بەلاوە گرنگە و لە مێژە داوای ئەم شیوە هاوکارییە دەکەن. بەڵام بە ڕای هاسە ئولسۆن نوێنەری پۆلیسانی سوید، گرنگە کە یاسا و دەستوورەکان ڕوون و ڕەوا بن، تا هیچ هەڵەی کاریی نەکرێت.

مەبەست لەم هاوکارییە ئەوەیە گەر کەسێک لە ژێر چاوەدێریی پۆلیسدا بێت و بڕواتە وڵاتێکی تر، پۆلیسەکان بتوانن بە دوایدا بڕۆنە ئەو وڵاتەی تر، ب ەڕای وەزیری ناوخۆی سوید ئاندەرش ئیگەمان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".