Arkivfoto: Björn Larsson Ask, Bertil Ericson /TT
Arkivfoto: Björn Larsson Ask, Bertil Ericson /TT وێنە: Wêne: Björn Larsson Ask, Bertil Ericson /TT

زۆر لە پەناخوازان دەگەڕێنەوە وڵاتانی خۆیان

2:13 min

هەتا دێت پەناخوازانی زیاتر، پرۆسەی داواکاریی پەنابەرییەکەیان ڕادەگرن و دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.

جاران نزیکەی ٣٠٠ کەس لە مانگدا بڕیاری گەڕانەوەیان دەدا، بەڵام لە مانگی نۆڤامبرەوە ئەو ژمارەیە دوو بەرابەر زیادی کردووە. ئازاتوڵا عەزەمی ٢٥ ساڵان دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان و دەڵێت بە هیواو و خەونێکی زۆرەوە خۆمان گەیاندە ئێرە، کەچی هێج ڕوو نادات. عەزەمی نزیکەی چوار مانگە لە یەکێک لە کەمپەکانی کارلسکرونا دەژیت و دەبێت لانی کەم ٢ ساڵ چاوڕێ بێت تا وەڵامێک وەرگرێ. هەر بۆیە گلەیی لەم دۆخەی ئێستای سوید و گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی کۆچ هەیە و تاقەتی چاوەروانیی نەماوە.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە پرۆسەی پەناخوازییەکەیان ڕا دەگرن و دەگەڕێنەوە خەڵکی ئێراق، ئەفغانستان و سورییەن. بەرپرسی پرۆسەی گەڕانەوە لە دەزگای کۆچ کریستینا ڕەننار، پێی وایە چەند هۆکارێکی گرنگ هەن بۆ گەڕانەوەی پەناخوازان. دەکرێت ئەو چاوەڕوانییە دوورو درێژە بێت، یان یەکرگرتنەوەیان لەگەڵ خێزان و بنەماڵە، یان نەبوونی خانووبەرە و جێگا و رێگایەکی گوونجاو.

ئەو کەسانەی پرۆسەی پەناخوازییەکەیان ڕادەگرن و بڕیاری گەڕانەوە دەدەن دەتوانن داوای بڕە پارەیەک بکەن. هەر گەورەساڵیک مافی ٣٠ هەزار کرۆنی هەیە و هەر منداڵێک ٢٠ هەزار کرۆن. بەڵام ئەمە تەنها لە حاڵەتێکدایە کە داوای مافی پەنابەریی کرابێت و کەسەکە ماوەیەک لێرە مابێتەوە. کریستینا ڕەننار دەڵیت گەر کەسێک دوای هەفتەیەک بڵێ دەگەڕێمەوە ناتوانێت داوای ئەو بڕە پارەیە بکات. دەبێت ماوەیەکی باشی تێپەڕاندبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista