Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

دەستەی سەرۆکایەتی پێشووی کۆمپانیایی SAAB بەدادگا دەدرێن

1:18 min

پێنج کەس لەدەستەی بەڕێوەبەراییەتی کۆمپانیایی ئۆتۆمبیلی ساب (SAAB) لەسەر گەندەڵی بەدادگا دەدرێن.

کەمێک بەرلەئێستا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەستگەی تاوانی ئابووری (Ekobrottsmyndigheten) ڕایگەیاند کە پێنج بەرپرسی کۆمپانیایی  (Saab Automobile) بەگوومانی تاوانی دژوارکردن و حەشاردانی ئامارەکانی باج بەدادگا دەرێن. جێگەی باسە گوومانەکانیش بەتاوانگی گەندەڵی بەرپا یان گەوە لەقەڵەمدراوە.

هاوکات ڕاگەیندراوێکی دەستگەی تاوانی ئابووری (Ekobrottsmyndigheten) هاتووە کە" ئەو پێنج کەسە لەسەر ئەوە دادگایی دەکرێت کە پێکەو ڕێککەوت و ٣٠٨٦٢٩٩٩ کرۆنیان لەسەر دوو ژمارە حسابی تۆمارکرد و گواستۆتەوە. ئەم کارە لەڕێگەی دوو فاکتوورا یان ڕەسیدی ساختەوە بۆ کۆمپانیاییەکی قوربرسی ئەنجامدراوە"

لەئێستادا سەرجەمیان ئەو گومانانەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە ڕەدەکەنەوە. جێگەی باسە کە لەنێویاندا ڤیکتۆر موولەری سەرۆکی پێشووی سابی تیدایە.

ئەگەر بێت و ئەو گوومانانەیان بەسەردا ساغ ببێتەوە ئەوا حوکمی چوار ساڵ زیندانی دەیانگرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista