Foto: Erik Nylander / TT
Wêne: Erik Nylander / TT وێنە: Erik Nylander / TT

” بڵێی شەڕ و نائارامییەکانی تورکیە گەیشتبێتە سوید؟”

بە دژی شەڕ و توندوتیژیی
2:08 min

لەم ڕۆژانەدا کۆمەڵەی کەلتووری تورکیە بەر هێرشێکی تەقینەوە کەوت، چەند ڕۆژ پێش لەوەش کەسێکی کورد لە خۆنیشاندانێکدا تەقەی لێ کرا و بە سەختی بریندار بوو.

ئەم شەڕ و ناکۆکیانە پەیوەندی نێوان کورد و تورکەکانی سویدی هێناوەتە ژێر پرسیار و بە ڕای پاول تێ لێڤین لە زانستگەی ستۆکهۆڵم و شارەزا لە بارەی تورکیا، گەر ئەم نائارامیانەی سوید پەیوەندیان بە دۆخی ئێستای تورکیەوە بێت، ئەوا دیاردەیەکی تازەیە. کورد و تورکانی سوید تا ئێستا شەڕ و بە گژداچوونیان لە نێواندا نەبووە، بەڵام لە ئاڵمان بۆ نموونە وا نبووە. ئەگەر سویدیش وای لێ هاتبێ، ئەوا بەم تازەیانە وای لێ هاتووە. لە دوای ڕووداوەکانی ئەم دووایە ئێستا پۆلیس ڕووداوەکان بە یەکەوە گرێ دەدا و وەکو ناکۆکی و دووبەرەکی لە قەڵەم دەدا. بەرپرسی کۆمەڵەی کەلتوری تورکی، ئیسمائیل زەنگین لە بارەی ڕوداوەکانی ئەم دواییە وتی هیچ کەس ناتوانێ بەم هەوڵانە پەیوەندی نێوان کورد و تورکەکان تێک بدات، ئەو هەلەیان نادەینێ. فەرق ناکات چەندە هەوڵ بدەن، ئێمە پەیوەندی بەهێزی خۆمان ڕادەگرین.

ڕۆدی ڕاوێژیش لە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی سوید هاوڕایە لەگەڵ ئیسمائیل زەنگین و دەڵیت ئێمە ساڵانێکە بەیەکەوە بێ کێشە هاوکاریمان هەیە و یەکسانین، ئێمە خوشک و برای یەکترین.

 

 

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".