En skylt på arbetsmedlingen och en byggnadsarbetare som använder en hammare.
وێنە: Wêne: Bertil Ericson och Fredrik Sandberg/TT.

کاردۆزگە دەستی لە دابینکردنی کاری ڕەشدا هەیە

شیرکەتەکان کۆنترۆڵ ناکرێن
2:46 min

شیرکەتگەلی بێباوەڕ و نا جیددی، ئیزن دەدرێن لە لۆکاڵەکانی کاردۆزگە Arbetsförmedlingen ڕیکلام بۆ خۆیان بکەن و لەو کەسانە دامەزرێنن کە لە کاردۆزگە ناونووس کراون وبە دوای کاردا دەگەڕێن.

ئەم شیرکەتانە لە لایەن کاردۆزگەوە کۆنترۆڵ ناکرێن . بە ڕای ستێن ئێریک یوهانسۆن لە سەنتەری سەندیکایی تایبەت بە کەسانی بێ ناسنامە و ئەوراق ، ئەم شیرکەتگەلە بۆیان دەرکەوتووە کە هیچ کۆنترۆڵیک نییە و بە خۆرایی و ئاسانیی خەڵکیان بۆ کاری ڕەش دەست دەکەوێت.

لە پشت ڕێکخراوی Fackligt center سەندیکاکانی وەکو ئێل ئو، تێ سێ ئو و ساکو وەساتون و پشتگیریی لەو کەسانە دەکەن کە بێ ناسنامە و ئەوراقن و لە بەکەڵکهێنانی خراپ لە بازاڕی کار دەیانپارێزن.

مەبەستی کاردۆزگە Arbetsförmedlingen لەم شیوە کارکردنە نزیکرکردنەوە و پەیوەندی دروستکردنە لە نێوان خاوەنکار و ئەو کەسانەی بە دوای کاردادەگەڕین. بە پێی قسەکانی ستێن ئێریک یوهانسۆن لە لۆکاڵەکانی کاردۆزگە لە سیۆدەرمالمی ستۆکهۆڵم ئەو خاوەنکارانە بانگهێشت کراون کە بە ڕەش خەڵک دادەمەزرێنن، یان شیرکەتی وایان هێناوە کە مایەپووچ یان وەرشکست بووە. بە ڕای یوهانسۆن کاردۆزگە کۆنترۆڵی ئەم شیرکەتانەی نەکردووە کە بانگهێشتیان دەکات. لیسەن ترۆلبەک ئێلد بەرپرسی کاردۆزگە لە ستۆکهۆلم سیتی قسەکانی یوهانسۆن پەسەند دەکات و دەڵێت ڕاستە ئێمە هێچ کۆنترۆڵیک ناکەین، ئەرکی ئێمە ئەوە نیە خاوەنکارەکان کۆنترۆڵ بکەین

 تەنها مەبەستمان ئەوەیە خاوەنکار و ئەو کەسانەی بە دوای کاردان لەیەک نزیک بکەینەوە. بەڵام ستێن ئێریک یوهانسۆن لە Fackligt center ڕەخنەی هەیە و دەڵێت کۆنترۆڵ دەبێ ببێت بە بەشیک لە کارەکانی کاردۆزگە و بەم شێوەیە خۆی لەو شیرکەتانە دوور بخاتەوە کە خەریکی کاری نایاسیین، بە ڕەش خەڵک دادەمەزرێنن و هەندیک جاریش مووچەی کارمەندەکەیان هەر نادەن، ئەمە لە ڕاسیتدا پەڵەیەکی نەنگییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".