Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

لیۆڤێن: خۆشحالین لەگەڵ بەریتانیا ڕێکەوتین

Stefan Löfven. Foto:Henrik Montgomery/TT
Stefan Löfven. Foto:Henrik Montgomery/TT وێنە: Wêne: Henrik Montgomery/TT

لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتە ئەوروپییەکان ڕۆژی هەینی مەرجەکانی بەریتانیای مەزن پەسەند کران. ٢٣ یونی لە هەڵبژاردنێکدا، خەڵکی بەریتانیا بڕیاری مانەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا دەدەن.

سیاسەتمەدارە سویدییەکان بەم ڕێکەوتنە و مانەوەی بەریتانای مەزن لە یەکێتی ئەوروپادا خۆشحاڵن. یەک لەوانە سەرۆکوەزیر ستیفان لیۆڤێن بوو.

هەروەها پارتی مۆدێراتەکان و لیبەراڵەکان پێشوازیان لەم ڕێکەوتنە کرد، ئولریکا کارلسۆنی مۆدێراتەکان وتی، خۆشحاڵم بەم ڕێکەوتنە چوونکە بەریتانیای مەزن یەکێکە لە شەریکە هەرە گرنگەکانمان لە پەیوەندی بە بازاڕی ئازاد، گەشەکردن و لێکگرێدانی بازاڕی ناوخۆ، بۆ داهاتووی ئەوروپا خەراپ دەکەوت گەر بەریتانیای مەزنمان لە دەست دابا.

بەڵام یەنس هۆلمی پارتی چەپ ڕەخنەی لەم ڕێکەوتنە هەیە و پێی وایە مەرجەکانی بەریتانیای مەزن بێجێن و بۆی هەیە وڵاتانی تریش بە دوای ئەواندا سیستەمی کۆمەک و کاروباری پەیوەندیدار بە خەڵکی وڵاتانی تر سەختتر بکەنەوە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".