Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید و سێربیا بەر بە چەکی قاچاغ دەگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 23 februari 2016 kl 10.43
چەکی قاچاغ ڕێی پێ ئەگیرێ
(2:03 min)
Wêne: Nick Näslund/Sveriges Radio
Wêne: Nick Näslund/Sveriges Radio وێنە: Wêne: Nick Näslund/Sveriges Radio

سوید و سێربیا ڕێکەوتوون بە هاوکارییەک لە نێوان دەزگاکانی پۆلیسیان. ئەمە بۆ ئەوەی بەر بە هێنان و بردنی چەکی قاچاغ بگرن کە دواتر لە سوید بۆ هێرشی تەقینەوە بە کار دەهێنرێن.

ئەم هاوکارییە قەرارە تا هاوین بە کار بکەوێت وەزیری ناوخۆی سوید ئاندەرش یگەمان دەڵێت ئەمڕۆ هاوکارییەکی باش لە نێوان پۆلیسەکانی سوید و سێربیا هەیە، بەڵام بێشک دەمانەوێت پۆلیسی سوید دەستی بگات بە زانیاری باشتر و نهێنی پارێزراو. یان ئەگەر لە دۆخێکدا کەسێکی گومانلێکراو هەبوو زانیاریمان لە سەری پێ بدرێت..... بەشێکی سەرەکی هاوکارییەکە گۆڕینەوەی زانیارییە، بەڵام بەشیکی تری ئەوەیە کە پۆلیسە سویدییەکان لەو ناوچەیە ئامادە بن. بە پێی وتەکانی ئاندەرش ئیگەمان، لەم چەند ساڵەی دواییدا هاوردنی نارنجۆکی قاچاخ  لە سێربیا و بۆسنیاوە کێشەی زۆری بۆ سوید ناوەتەوە.  بۆ نموونە لە شارەکانی مالمیۆ، یۆتێبۆری، ئوپسالا، کالمار و ستۆکهۆلم لە کاتی ناکۆکییەکاندا نارنجۆک بە کار هاتوون. ئەمە دۆخێکی جیددییە بە ڕای ئیگەمان، هەرچەندە کە زۆر کە دەستگیرکراون و لە زیندان کات ئەبەنە سەر و هەندێک چاوەڕیی دادگایین بەڵام دەبێت پێش بە هێنانی چەک و نارنجۆکە قاچاغەکان بگرین..... ئیگەمان هەروەها دەڵێت، گرنگە کە لە داهاتوودا پۆلیسەکانی سێربیاش سەردانی سوید بکەن و لە نزیکەوە گرنگیی ئەم هاوکارییە ببینن. دەبێ هەر لە بەلقان چەکەکان لە ناو بەرین، هەتا ئەم کارە بە چڕ و پڕی نەکەین چارە پۆلیسییەکان ئەوەندە بڕ ناکەن....

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".