Wêne: TT
Wêne: TT وێنە: Wêne: TT

کچێکی سویدی ناو ڕیزەکانی داعش گەیشتووەتە کوردستان

مانگی ئوکتوبر کچێکی سویدی ١٦ ساڵان لە لایەن گوروپێکی کوردییەوە لە دەست چەکدارانی داعش لە دەوروبەری موسڵ ڕزگار کرا.

ئەمە بە پێی ئاژانسی هەواڵنێریی ڕۆیتەرز. کچەکە ساڵی ڕابردو لەگەڵ دۆستەکوڕەکەی خۆی گەیاندووەتە سوریە و دوای چەند مانگێک لەوێ پەشیمان بووەتەوە، بەڵام بە هۆی مەترسی گیانییەوە نەیتوانیوە ئەوێ بە جێ بهێڵێ. ئەم کچە لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە لە دەست چەکدارانی داعش ڕزگار کراوە بەڵام ئێستا کەوتوەتە دەست هێزە کوردییەکانی حوکوومەتی هەرێم. جێی باسە وەزارەتی دەرەوەی سوید تا ئێستا لەم بارەوە نەدواوە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".