Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Maja Suslin / TT
Foto: Maja Suslin / TT

ئەمڕۆ سیاسەتی دەرەوەی سوید ڕاگەیەنرا

پرسی کورد لە سیاسەتی دەرەوەی سویددا
7:30 min

حکوومەت ئەمڕۆ کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی تا نزیکی دوانیوەڕۆ لە پەرلەمان، دەستی بە ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوە سویدی کرد و پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر کرد.

 

لەم راپۆرتەدا کە ساڵانە لەم مانگەدا ڕادەگەیەنرێت، حوکوومەت ڕێکاری سیاسەتی دەرەوەی سوید بۆ ساڵی داهاتوو ڕادەگەیەنێت.  

لە دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکە گفتوگۆکانی پەرلەمان لەسەر ئەو ڕاپۆرتە بەردەوام دەبن.  

مەبەستیش لە سیاسەتی دەرەوەی سوید بە گشتی ئەو سیاسەتەیە کە سوید سەبارەت بە وڵاتانی دیکە پەیڕەویی لێ دەکات. بۆ نموونە سیاسەتی ئاسایش، کۆمەک و گەشەپێدان، هاوکاریی لەسەر پرسی ژینگە، سیاسەتی بازرگانی و هاندان، مافی مرۆڤ.

بەشێک لەم ڕاپۆرتە تایبەتە بە سیاسەتی دەرەوەی سوید سەبارەت بە پرسی کورد لە تورکیا و سووریا، هەروەها پێشمەرگە و باشووری کوردستان. 

دوو باڵێۆزی نوێ

یەکێک لەو خاڵانەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە و ڤاڵستریۆم ڕایگەیاند ئەوەیە کە حوکوومەت دوو باڵێۆزی نوێ دیاری دەکات، یەکێکیان باڵێۆزێک بۆ پرسی داماڵینی چەکی ئەتۆمییە لە ئاستی نیونەتەوەییدا و ئەوەی دیکە باڵێۆزێکە بۆ پرسی مافەکانی مرۆڤ. 

یەکێک لەو خاڵانەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە و ڤاڵستریۆم ڕایگەیاند ئەوەیە کە حوکوومەت دوو باڵێۆزی نوێ دیاری دەکات، یەکێکیان باڵێۆزێک بۆ پرسی داماڵینی چەکی ئەتۆمییە لە ئاستی نیونەتەوەییدا و ئەوەی دیکە باڵێۆزێکە بۆ پرسی مافەکانی مرۆڤ. 

ئەرکی ئەو باڵێۆزە کارکردنە بۆ پرسەکانی مافی مرۆڤ و بەرگرتن لە هەڵاواردن ڕوو بە وڵاتانی دیکە بۆ نموونە کارکردن بۆ دژەڕاسیزم، دژەڕقەرەج، فۆبیای ئیسلام و فۆبیای ئەفەریقی. هەروەها پاراستنی مافی تەندروستیی و پێناسەی ڕەگەز بۆ هەموو کەسێک لە سەرو جنس و جۆری ڕەگەزەوە.  

سیاسەتی بێلایەنی و هاوکاری بەردەوام دەبێت

ڕێکاریی سوید سەبارەت بە پرسی ئەمن و ئاسایش وەک خۆیەتی، ئەوەی کە ئێمە سیاسەتی بێلایەنیی پەیڕەو دەکەین و هیچ پابەندییەکی سەربازیمان لە ئەوروپادا نییە بۆتە مایەی سەقامگیریی و ئاسایش لە باکوری ئەورووپا.

بەڵام بۆ ئەوەی ئەو بێلایەنییە مایەی ئاسایش و سەقامگیری بێت دەبێت هاوکارییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە و ڕێکخراوەکان بەردەوام بێت بۆ نموونە هاوکاریی لەگەڵ ناتۆ، یەکییەتیی ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی باکور، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.

هاوکات سیاسەتی هاوپشتیی سوید بۆ وڵاتانی دیکە وەک خۆیەتی، واتا سوید ڕۆڵی تەماشاکار نابینێت گەر بێت و وڵاتێکی دراوسێمان یاخوود یەکییەتیی ئەورووپا تووشی کارەساتێک ببێت، سوید دەبێت بتوانێت هاوکاریی مەدەنی و سەربازیی پێشکەش بکات و وەربگرێت.  

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترێۆم هەروەها وتی کە ژینگە یەکێکە لە پرسە هەرە گرنگەکان بە شێوەیەک کە پرسی ئاسایش جگە لە هەڕەشەی سەربازیی، تیرۆریزم، ژینگە، کۆچ، نەخۆشییە درمەکان و قاچاخچیتی بە مرۆڤەوەش دەگرێتەوە. واتا کارکردنمان بۆ پاراستنی ئاسایش دەبێت بەرفراوان و فرەلایەنە بێت.

سیاسەتی دەرەوەی فێمێنیستانە

سوید لەمەودوا سیاسەتی دەرەوەی لەسەر بنەمای فێمێنیستانە پەیڕەو دەکات، بەشێوەیەک کە ژنان بهێنرێنە پرۆسەی ئاشتیی کە ژنان لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئاشتی لەسەر ئاستی جیهان بەشدار بن بۆ نموونە لە گفتوگۆکانی ئاشتی بۆ سووریا.

ئەمە بەردەوامیدان و پەیڕەوکردنی ئەو هەوڵەی حوکوومەتە کە لە ماوەی پاییزی ساڵی رابوردوودا لە کۆنفرانسێکدا باسی لێوە کرا، ئەو کات سەرەکوەزیران ستێفان لێۆڤێن دەستپێشخەری ئەو هەوڵە وتی کە هەوڵدەدەن ژنان بهێننە نێو پرۆسەکانی ئاشتتییەوە لەو شوێنانەی جیهان کە ناکۆکی و جەنگی تێدایە. ئامانجی ئەو تۆڕە ئەوەیە کە بەبەشداریی ژنان پرۆسەی ئاشتی پتەوتر بێت و یەکسانی نێوان ژن و پیاو بە بەشدارییان لە مەیدانە جیاوازەکاندا پەرە پێ بدرێت.

هەر لەو ڕاپۆرتەی ئەمڕۆ تایبەت بە سیاسەتی دەرەوەی سوید بۆ ساڵی داهاتوو ڕاگەیەنرا کە یەکییەتیی ئەورووپا و تورکیا دەبێت هەنگاوی کۆنکرێتی سەبارەت بە ڕێککەتننامەکەیان سەبارەت بە پرسی کۆچ نیشان بدەن. لە هەمانکاتتدا نیگەرانیی سوید سەبارەت بە توندوتیژییەکانی ناو تورکیا و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە ئاماژەی پێدرا.  

تێبینی! سەبارەت بە پرسی کورد لەو گفتوگۆیانەی ئەمڕۆی پەرلەمانی سوید، گوێبێستی ئەو گفتوگۆیەی نێوان هاوکارم بەشیر کاڤاک و من، نازەنین مەحموود بن!

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".