Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

ئالیسیا ڤیکاندەر خەڵاتی ئۆسکاری پێ بەخشرا

"ئالیسیا ڤیکاندەر ئەکتەرێکی کۆڵنەدەرە"
7:35 min

ئالیسیا ڤیکاندەری سویدی، خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری ژنی دەوری یاریدەدەری بۆ دەورگێڕانەکەی لە فیلمی "کچە دانیمارکییەکە" دا "The Danish girl" وەرگرت.

ئەمەش دووەم جارە لە مێژوودا ئەم خەڵاتە بەئەکتەرێکی بەڕەگەز سویدی ببەخشرێت. یەکەم جار ساڵی ١٩٧٥ ئینگرید بێریمان ئەم خەڵاتەی وەرگرت، واتە لەپاش ٤٦ ساڵ بۆ جاری دووەم لە مێژوودا ئەلیسیا ڤیکاندەری توانی لەبەر بەرزی ڕۆڵ بینینی ئەم خەڵاڵە بەدەست بهێنێت.

 کچە ئەکتەری سویدی ئالیسیا ڤیکاندەری خەڵکی شاری یۆتێبۆری سویدە، ڤیکاندەر کاتێک دوێنێ شەو بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە چووە سەر شانۆ فرمێسکەکانی لەخۆشاڵیدا دابارین و بەگەرمەوە سوپاسی خۆی بۆ دایک باوک و هەموو ئەو کەسانەی کە بەشێوەیەک پاڵپشتیان کردووە دەربڕی.

 جێگەی باسە کە خەڵاتی ئۆسکار یەکەم جار ساڵی ١٩٢٥ بەخشرا. هاوکات ئەم خەڵاتی ئۆسکار خەڵاتێکی سینەمایی ساڵانەی ئەمەریکییە و لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاوی ئەمریکیەوە دابیندەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی باشترینەکانی پیشەسازی فیلم لە وڵاتی ئەمەریکا و لەلایەن ئەندامانی ئەکادیمیاکەوە دەنگیان لەسەر دەدرێت.

سویدییەکان چەندین چار لە مێژوو دا خەڵاتی ئۆسکاریان لە بواریی جیاجیادا بەدەست هێناوە. دیاریترینان ئینگمەر بێریمانە کەتوانیوییەتی وەک دەرهێنەر سێ جار خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی دەرەوەی وڵات ساڵەکانی ١٩٦١، ١٩٦٢ وە ١٩٨٤ وەربگرێت.

هاوکات ژنە ئەکتەری سویدی ئینگرید بێریمان ساڵانی ١٩٤٥ و ١٩٥٧ خەڵاتی ئۆسکار لە بواری ڕۆڵی سەرەکیدا وەک  باشترین ژنە ئەکتەر وەرگرتووە. هاوکات وەک پێشووتر ئاماژەم پێکرد جارێکیش خەڵاتی ئۆسکاری لە بواری دەوری یاریدەدەردا پێدراوە. ئیدیی سویدییەکان دوو جار خەڵاتی ئۆسکاریان لە فیلمی دۆکۆمێتاریدا بەدەستهێناوە و لەچەندین بواری جیاجیادا خەڵاتی ئۆسکاریان بدرۆتەوە. 

بۆ زیاتر تیشک خستنەسەر گرنگی خەڵاتی ئۆسکار کە دوێنێ شەو ئالیسیا ڤیکاندەری سویدی، وەک باشترین ئەکتەری ژنی دەوری یاریدەدەری بۆ دەورگێڕانەکەی لە فیلمی "کچە دانیمارکییەکە" دا "The Danish girl" وەریگرت پەیوەندیم بە کۆمیدیکار و ئەکتەری سویدی بەڕەگەز کورد ئوێز نوژەنەوە کرد. نوژەن باسی لەوە کرد کە ئالیسیا ئەکتەرێکی کۆڵنەدەرەو ئەواتا ئێستاش دەرئەنجامی هەوڵدانەکەی دەبینین. ئەم خەڵاتەش کە ڤیکاندەر وەریگرتووە دەبێتە پاڵنەرێکی باش بۆ نەوەی داهاتووە لەبواری شانۆ و نواندندا.

 


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".