Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

شارەوانییەکان ناچار دەکرێت پەنابەر وەربگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 29 februari 2016 kl 16.27
نزیکەی ٢١٧٠٠ پەنابەر بەسەر شارەوانییەکاندا دەبەشبکرێن
(2:05 min)
Foto: Anders Wiklund /TT
Foto: Anders Wiklund /TT وێنە: Anders Wiklund/TT

لەبەیانیەوە واتە ڕێککەوتی ١-٣-٢٠١٦ وە بەپێی یاسا شارەوانییەکان ناچار دەکرێن کە ئەو پانابەرانەی مۆڵەتی مانەوە یان مافی پەنابەریان وەرگرتووەو کەمپەکان بەجێدەهێڵن وەربگرن.

ئەم هەنگاوە یاسایەکی نوێیە کە حکومەتی سوید لەگەڵ هاوپەمانی ڕاستەکانی و پارتی چەپدا ڕێکەوتن کە لەسبەینێ ئەم یاسایە وەگەڕبەخرێت. بەپێێ ئەم یاسا نوێێە ئەو شارەوانیانەی هەلی کار تێیدا بەهێزو ڕێژەی پەنابەری بەراورد بەدەنیشتوانەکەی کەمە ئەوا دەبێت ڕێژەیەکی زیاتر پەنابەر لەداهاتوودا وەربگرێت.

 لەساڵی ٢٠١٦ دا دەبێت ٢١٧٠٠ پەنابەرو خێزانەکانیان بەسەر شارەوانییەکانی سویددا دابەشبکرێن. ئەم ڕێژەیەی پەنابەران سێ هێندەی ساڵی ٢٠١٥.

جێگەی باسە ئەو شارەوانیانەی کە بەراورد بەڕێژەی دانیشتوانەکەیان پەنابەرەیان وەرتووە ڕێژەیان ئێجگار زۆرە. بۆ نمونە شارەوانییەکانی وەک ڤاکسهۆڵم، ستافانستۆرپ، ڤالێنتونا ڤێلینگێ و چەندین شارەوانی دیکە. 

بێجگە ئەو ٢١٧٠٠ پەنابەرە، بەپێی ئامارێکی دەزگایی کاردیتنەوە ئەوا نزیکەی ٣٤٠٠٠ پەنابەری کە مۆڵەتی مانەوایان هەیە خۆیان جێگەو بانیان بۆ خۆیان پەیداکردووە. ئەو شارەوانیانەش کە ئەم کەسانە جێگەی نیشتەجێبوونیان تێیاندا بۆ خۆیان دۆزیووەتەوە ئەوا لەساڵی ٢٠١٦ یاسا نوێیەکە نایانگرێتەوە، واتە پێویست ناکات ڕێژی زیاتر پەنابەر وەربگرن.

 هاوکات ئەم یاساییە منداڵانی بەتەنها هاتوو ناگرێتەوە کە شارەوانییەکان ناچاربکرێن هەتاوەکو وەریان بگرن و جێگەی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".