Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

ئەبێبا ئارەگاوی لە پاڵوانیەتییەکان دوور دەخرێتەوە

"پەڵەیەکی ڕەشی خستە سەر وەرزشی سوید"
2:26 min

پاڵەوانی نێونەتەوەی لە وەرزشی ڕاکردندا ئەبێبا ئارەگاوی بەگوومانی بەکارهێنانی مادەی جۆشدەدەر یان وزەبەخش بەشێوەیەکی نایاسایی لەکێبڕکێ و پاڵەوانییەکان دوورخرایەوە.

ئەم بابەتە لە بەیاننامەیەکدا هەریەکە لە یەکێتی وەرزشی ئازادی سوید  و یەکێتی وەزشی ئازادی نێونەتەوەی ڕایانگەیاندووە. ئەبێبا ئارەگاوی بەڕەگەز خەڵکی وڵاتی ئێریتریاییە بەڵام هاوڵاتینامەی سویدیی هەیەو لە پاڵەوانییە نێونەتەوەیەکان نوێنەراییەتی وڵاتی سویدی کردووە. هاوکات ئارەگاوی سەر بەیانەیەکی وەرزشی ئازادیش لە سوید بووە.

جێگەی باسە لەیەکەم پشکنینی پزیشکیدا کە بە پشکنینی جۆر (A) ناسراوە ئاشکرا بووە کە ئەبێبا ئارەگاوی ماددەی کیمیایی مێلدۆنیۆم (meldonium) لەخوێنیدا هەبووە. ئەم ماددەیەش یەکێکە لەو ماددانەی کە بەکارهێنانیان لەوەرزشدا قەدەغەیە.

لەئێستادا ئابێبا ئارەگاوی دوورخستنەوەی لە ئەنجامدانی کێبڕکێ و وەرزشی ڕاکردن  پەسەند کردووە. هاوکات چاوەڕوانی ئەنجامدانی پشکنی پزیشکی دووەمە کە بەجۆری (B)  ناسراوە. ئەگەر بێت هەمان دەرئەنجام لە پشکنینی بزیشکی جۆری (B) ئاشکرا ببێت ئەوا دەرئەنجامەکان تەنها دوورخستنەوەی ئابێبا ئەرەگاوی نابێت، بەڵکو هەموو ستافەکەی بەپزشک و ڕاهێنەریشەوە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوەو ئەم هەنگاوەش وەک تاوان لەقەڵەم دەدرێت.  ئاشکرا بوونی ئەم ڕووداوەش وەک بەدناوی و ئابڕووچوون لە بواری وەرزشی ئازاد دا لەقەڵەم دەدرێت و لێکدانەوەی زۆری بەدوایی خۆیدا هێناوە.

بۆنموو ستێفان هۆڵم ئەندامی کۆمیتەی ئۆڵۆمپی نێونەتەوەی و پاڵەوانی جیهانی لەبازی بەرزدا ڕەخنەی توند لەم ڕووداوە دەگرێت.    

     - ستێفان هۆڵم دەڵێت. ئەم رووداوە زۆر دڵگران و ماندووی کردم، بەتایبەت ئەم هەواڵ زۆر ناخۆشە بۆ خوودی ئابێبا و وەرزشی سوید. هاوکات گرنگ نییە کە ئابێبا ئارەگاوی لە سویددا ناژی بەڵام ئەمە پەڵەیەکی ڕەش دەخاتە سەر وەرزشی ئازادی سوید کە پێشوو وەک یەکێک لە بوارە پاک وپێشکەوتووەکانی وەزشی جیهان ناسراوە.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".