Foto: Polisen/ Handout
Foto: Polisen/ Handout وێنە: Foto: Polisen/ Handout

لەسەر هەوڵی کوشتنی ئیمامێک حکومی زیندانی هەتایی بۆ دەرکرا

1:11 min

ئەو پیاوەی کە هەوڵی کوشتنی مامۆستا ئاینییە ئۆزبەکستانیەکەیدا ئەمڕۆ دادگایی تێهەڵچوونەوە (Hovrätten) زیندانی هەتایی بۆ دەرکرد.

ئەو تاوانکارە تەمەنی ٣٧ ساڵە و پێشووتر لەلایەن دادگای سەرتاییەوە بەحکومی ١٨ ساڵی زیندانی و لە وڵات دەرکردن دادگا حوکمی دابوو، بەڵام ئەمڕۆ دادگایی تێهەڵچوونەوە گۆڕانکاری بەسەر بڕیارەکەی دادگایی سەرتایدا هێناو حوکمی ئەو تاوانکاری توندکردەوە کە دەبێت حکومی زیندانی هەتایی بدرێت.

جێگەی باسە مانگی دووی  ساڵی ٢٠١٢ ئەم تاوانکارە لە شاری سروێمسوند تەقەیی لەو مامۆستا ئاینییەکرد و بەسەختی بریندرای کرد. لەدادگاییەکەدا هاتووە کە تاوانەکە هێندە مەزنە لە چوارچێوەی تاوانی کوشتندایە.

 هاوکات ئاماژەش بەوە کراوە کە ئەم تاوانکارە لە وڵاتی ئوزباکستانەوە تەنها بەمەبەستی کوشتنی ئەو مامۆستا ئاینییە هاتۆتە سوید و شاری ستروێمسوند. هەروەها تیشکخراوەتە سەر ئەوەش کە ئەم کارە وەک ئەرکێک لەلایەن کەسێکەوە یان لایەنێکی پەیوەندیدارەوە بەو تاوانکارە سپێردراوە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista