Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

هەموو منداڵێک لەسویددا مافی دابینکردنی چاویلکەیان دەبێت

منداڵانی تەمەنی ٨- ١٩ ساڵ ئەو مافە دەیانگرێتەوە
1:07 min
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

لە ئەمڕۆوە یاساییەکی نوێ دەێتە گۆڕێ کە هەموو منداڵێک مافی وەرگرتنی کۆمەکی بۆ دابینکردنی چاویلکە دەبێت.

ئەم هەنگاوە یەکێکە لەو بابەتانەی کە پارتی چەپ لە بوودجەی ئەمساڵدا لەگەڵ حکومەتدا لەسەری ڕێککەوتن کە هەموو منداڵێک لەسویددا مافی وەرگرتنی کۆمەکیان تایبەت بەچاویلکە هەبێت.

بەپێی یاسا نوێکە هەموو منداڵێک لەسویددا  لە نێوان تەمەنی ٨- ١٩ ساڵ ئەو مافەیان هەیە، ئیدی گرنگ نییە ئەو منداڵە سوید بێ بیانی بێ مافی پەنابەری هەبێ یان نەی بێت. هەموو منداڵان دەگرێتەوە، مەبەست لەو منداڵانەشە کە هیچ بەڵگەنامەیەکیان لە سویددا نییە.

 ئەو کۆمەکەش هەتاوەکو ٨٠٠ کرۆنی سویدییە. کۆی گشتی بوودجەکە بۆ جێبەجێکرردنی ئەم هەنگاوە حکومەت ١٢٠ ملیۆن کرۆنی تەرخانکردنووە. بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٣ یی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و نەخۆشەوانی (Socialstyrelsen) یەک لەسەر دەیی قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی پێویستیان بەچویلکەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".