Hög med dokument med stämpel "Hemlig". Flicka med huvtröja ser ner i mobiltelefon. Foto: Marcus Eriksson/Sveriges Radio.
Foto: Marcus Eriksson/Sveriges Radio.

داواکارێکی حوکمدراو بەرپرسیارێتی بابەتی هەستیاری لەئەستۆدا بووە

داواکارەکە بەرپرسی لێکۆڵینەوەی وێنەی ڕووتی منداڵان بووە
3:45 min

داواکارێکی گشتی کە ئێستادا لەسەر دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر منداڵ زیندانی کراوە ئاشکرا بووە کە پێشووتر بەرپرسیارێتی بابەتی هەستیار و لێکۆڵینەوەی وێنەی ڕووتی منداڵ و لاوی لە ئەستۆدا بووە.

ئەم بابەتە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆ ئاشکرایی کردووە. یەكێک لەو حاڵەتانە بە (Hudikmappen) ناسرا واتە فایلەکەی هودیکسڤاڵ  کە ئەو داواکارە بەرپرسیارێتی لێکۆڵینەوەکانی کردووە. ئەو فایلە وێنەی ڕووتی زیاتر لە ٣٠ منداڵانی کچی تێدا هەڵگیراوە و ساڵی ٢٠١٢ ئەو وێنانە لە ئینتەرنێتدا بڵاو بوو بوونەوە.

وێنەکان جەستەی منداڵانی بەگشتی تێدا دیارەو هەندێک لەو منداڵانەش ڕووخساریان بەتەواوی دەرکەوتووە. یەکێک لەو کچانەی ئێمایە کە ئەمڕپۆ تەمەنی ١٨ ساڵە. جێگەی ئاماژە پێکردنە کە ئێما ناوێکی خوازراوە.

ئێما باس لەوە دەکات کە ئەو کات ڕووداوەکە ئشکرا بووە ناخۆشترین کاتی ژیانی بووە و دەڵێت.

   - ئەو ڕوویدا ناخۆشترین و زەحمەترین ڕووداو بوو کە بەسەرمدا هات. نەمدازانی لەو دۆخەدا پەنا بۆ کوێ ببەم، بەتەواوی پەژارە هەموو جەستەو دەروونی داگیرکردبووم.

جێگەی باسە کە ئێما بەبێ خواستی خۆی وێنەکانی کەوتبووە نێو ئەو فایلەوە کە بەفایلەکەی هودیکسڤاڵ ناسرابوو. ئێما ئەو کات تەمەنی تەنها ١٥ ساڵ بوو.

ئەمڕۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئاشكرایی کرد کە ئەو داواکارە گشتییەی لە شاری یێڤلە لەدادگا وەک داواکار کاریدەکرد و پایزی ساڵی ڕابردوو لەسەر تاوانی دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر منداڵ، دەستبۆبردن بەمەبەستی سێکس و هەڵەی کاری حومکی زیندانی دراوە.

بەرپرسی گشتی داواکار پاتریک سێفلوند سەرتا باسی لەوە کرد کە ئەو داواکارن حوکدراوە هیچ بەرپرسیارێتێکی لە ئەستۆدا نەبووە بەڵام کاتێک ئکۆت بابەتەکەی ڕوونکردوە، پاتریک سێفلوند لە ووتەکانی پشگەز بووەو باسی لەوە کرد کە لە چەند حاڵەتێکی بچووکی هەستیاردا بەرپرسیارێتی هەبووە.

لەلێکۆڵینەوەکی بەشی هەوڵەکانی رادیۆیی سوید ئێکۆتدا ئاشكرا بووە کە ئەو داواکارە تاوانکارە هەستاوە بەداگرتنی ئەو سکاڵانەی کە کچە منداڵەکان لەسەر بڵابوونەوەی وێنەکانیان و فایلی هودیکسڤاڵ لەلایی پۆلیس تۆماریان کردبوو.

هاوکات ئاشکرا بووە کە چەندی هەڵی دیکە ڕوویداوە، بۆنمونە پۆلیس لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا لەسەر ئەو فایلە درەنگ داوای IP-adressen یان ناونیشانی ئەلیکترۆنی ئەو کەسانەی وێنەکانیان بڵاوکردۆتەوە کردووە. هاوکات لەکۆتدا بەدودا چوونیان لەسەر چەند حاڵەتێک نەکردووە.

سەرڕایی ئاشکرا کردنی ئەم بابەتانە لەلایەن ئێکۆتەوە بەڵام پاتریک سێفلوند لەسەر ئەوە سوورە هەڵە ڕووینەداوەو دەکرێت کەداوایی هەموو زانیاریەک بۆ ئاشکرا بوونی بکرێت. 

لەهەمان کاتدا ئێما کە یەکێکە لەو کچانە ئەو تاوانەی ڕووبەڕووکرا بووە بۆی ڕوونبووەو کێ بەرپرسیارێتی لێکۆڵینەوەکانی لەدادگادا کردووە دەڵێک کە هەست بەغەدرەکەم لێمکرا و بێز لەخۆم دەکەمەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".