وێنە: هیوا عەبدیلزادە
کۆچبەران بەڕێژەیەکی بەرچاو خۆیان دەگەیەننە دوورگەی لێسبۆس لە وڵاتی یۆنان. وێنە: هیوا عەبدیلزادە. وێنە: کۆچبەران بەڕێژەیەکی بەرچاو خۆیان دەگەیەننە دوورگەی لێسبۆس لە وڵاتی یۆنان. وێنە: هیوا عەبدیلزادە.

"ڕەوشی کوچبەران لەیۆناندا زۆر خراپە"

"کۆچبەر هەیە هەوڵی خۆکوشتنی داوە"
9:29 min

پەیامنێری دەرەوەی ڕادیۆی سوید هیوا عەبدیلزادە لە دوورگەی لێسبۆس لە وڵاتی یۆنان ئاماژەی بەڕەوشی کۆچبەران کرد کە هەتا دێت خراپتر دەبێت.

 عەبدیلزادە بەبەشی کوردی ڕادیۆی سوید ڕاگەیاند کە لە مەودایی شەو ڕۆژێکدا زیاتر لە ١٠٠٠ کۆچبەر خۆیان بە دوورگەی لیسبۆس لە وڵاتی یۆنان دەگەیەنن.  

 هیوا عەبدیلزادە ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتی مەکەدۆنیا سنوورەکانی بەڕووی وڵاتی یۆناندا ڕۆژانە دادەخات و تەنها ڕێگە بە٥٠٠ بۆ ٧٠٠ کۆچبەر دەدات کە بەمەبەستی دەربازبوون بەوڵاتەکەیاندا بۆ ئەوروپا تێپەڕن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر کۆچبەر لە وڵاتی یۆناندا گیربخۆن و دەرباز نەبن.

 هاوکات بەردەوام ڕێژەی کۆچبەران لەوڵاتی یۆناندا زیاد دەکات.  هەرەوها هیوا عەبدیلزادە باسی لەوەش کرد کە زۆرترین ڕێژەی کۆچبەر بەڕەگەز خەڵکی وڵاتی سوریان و لە ئێستادا ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر لە منداڵ و ژن پێکدێن.

بەپێی ئەو ئامارانەی لەئێستادا لەبەردەستدان نزیکەی ٢٥٠٠٠٠ کۆچبەر ئەمڕۆ لە وڵاتی یۆناندان و چاوەڕوانی دەرباز بوونن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".