Prins Daniel visar med händerna hur lång prinsen är. Kronprinsessan Victoria, prins Daniel och prinsessan Estelle tillsammans med den nyfödde prinsen i babylift.
Kronprinsessfamiljen lämnar Karolinska. وێنە: TT/ Kungahuset. Montage Sveriges Radio.

کوڕشازادە لە دایکبوو

بەسێهەم میراتگر دەبێت
2:21 min

کچشازادەی خاوەنتاج ڤیکتووریا دوێنێ شەو لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لەشاری ستۆکهۆڵم کوڕێکی بوو.

پرەنس دانێلی مێردی کچەشازادەی خاوەنتاجی سوید ڤیکتووریا ڕایگەیاند کە باری تەندرووستی منداڵەکەو دایکی منداڵە زۆر باشە.

 ئەو کوڕە منداڵە لەدایکبووە لەپاش دایکی واتە کچشازادەی خاوەنتاج ڤیکتووریا و خوشکە گەورەکەی کچە شازادە ئێستێل دەبێتە میراتگری سێهەم.

 جێگەی باسە کەمێک بەرلەئێستا ئەو منداڵە ناوی و ناسناوی بۆ دەستنیشانکرا. شازادەکوڕ ناوی ئۆسکەر کارڵ ئۆلۆف دەبێت و یەکەم ناوی تەنها ئۆسکەرە. ناسناوی پاشازادەی هەرێمی سکۆنێی بۆ دەستنیشان کرا.

ئەم منداڵەی ئێستا لەدایکبووە ئەگەر بێت و لە ڕوانگەیەکی دەستوورییەوە بڕوانیت ئەوا یاسا بنەڕەتییەکان هاتنە دنیا ئەم مندڵە بەگرنگ بۆ سوید و دەرەوەی سوید لەقەڵەم دەدەن. بەم شێوەیە پرەنس دانێل لەدایکبوونی کوڕەشازادەی ڕاگەیاند وتی.

 - دوێنی شەو کوڕەشازادەی لەدایکبووو، وە ٥٢ سم درێژ بووەو وەزنیشی ٣،٦ کیلۆ بووە و شێوەی ڕووخساری دەچێتەوە سەر دایکی.

جێگەی باسە کە زۆربەی سیاسەتمەداران ، کەسانی ناسراو و هاوڵاتیان سوید بەگشتی بەشێوازی جۆراو جۆرا خۆشحاڵی خۆیان و پیرۆزبایی خۆیان بۆ لەدایکبوونی کوڕەشازادە دەربڕییەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".