Jiyan och Jairan
1 av 2
ژیان و جەیران، کچ و دایک ئەزموونەکانی خۆیان بۆ پەناخوازە تازەکان دەگێڕنەوە، وێنە: نیشتمان ئیراندوست
Nishtiman
2 av 2
ژیان و جەیران، ئەزموونەکانی خۆیان بۆ پەناخوازە تازەکان دەگێڕنەوە، وێنە: نیشتمان ئیراندوست

”با ئەزموونە تاڵەکانی ئێمە ببێتە دەرس بۆ کەسانی تر”

”منداڵ نابێ لێی بدرێت”
11 min

ژیان و جەیران دایک و کچن، ئێستا بەیەکەوە بە هۆی بەسەرهاتێکی خۆیان و ئەزموونی تاڵی ئەو کاتەیان کە هاتنە سوید زانیاری بەو پەناخوازە تازانە ئەبەخشن کە هیچ زانیارییەکیان لە سەر وڵاتە تازەکەیان نییە.

ژیانی ٢٦ ساڵە چالاکانە پەناخوازە تازەکان لە یاسا و ڕێسا سودییەکان ئاگادار دەکات و زانیاریی پێویستیان پێ ئەگەیەنێ. ژیان و بنەمالەکەی تەنها ساڵیک بوو لە سوید دەژیان کاتێک یەکێک لە کوڕەکانیان لە فێرگە گلەیی لە دایک و باوکی کردبوو، کە بۆی نییە هاوڕێ بەرێتە مالەوە و لەگەڵی تووندهەڵوێستن، ڕۆژێک دوو پیاوی نەناسراو لە دەرگای ماڵ دەدەن، یەک لەوان پۆلیسە و دەڵێت ئێوە کوڕەکەتان شیکایەتی لێ کردوون و هاتووین مناڵەکانتان بەرین. بە دوای ئەمەدا بێ هێچ لێکۆڵێنەوەیەک ئەو ڕۆژە مالەکەی جەیران وهاوسەرەکەی چۆل کرا، مالەکەیان ئێتر دەنگی یاری و بۆڵە و شەڕی منداڵی تێدا نەما، تەنها دەنگێک کە مابووەوە هەنیسک و گریانەکانی جەیران بوو، چوونکە منداڵەکانیان لێ سەنرابوون بە تاوانی ئەوەی کە لێیان داوون. ژیان کچە گەورەکەی جەیران ئێژێ دایک و باوکم خەتایەکیان نەکردبوو، لە جیاتی ئەوەی ئێمە منداڵەکان بەرن دەکرا تەنها بە زانیاری پێدان و ئاگادارکردنەوەیەک زۆر شت گۆڕابا.

چل شەو لەم تەنیایەدا تێپەڕی و ئەو ماوەیە برینی قوڵ و لەبیرنەکراوی لەسەر ئەندامانی بنەماڵەکەی جەیران جێ هێشتووە هەر بۆیە ئێستا باسی یاسای سوید لە بارەی لێدانی منداڵ بۆ پەناخوازە تازەکان دەکەن، تا ئەوان بەو ئەزموونە تاڵانەدا تێنەپەڕن. جەیران و خێزانەکەی ساڵانێک لە ئۆردوگای ڕەمادەییە دەژیان، بەڵام دواتر بە هۆی شەڕ و سەختی ژیان ساڵی ١٩٩٣ لە ڕێگەی یو ئێنەوە هاتنە سوید، بەڵام ئەو خۆشییە تازەی کە ماڵەکەی داگیر کردبوو ماوەکەی کوورت بوو. ئەم ڕووداوە لە لایەکەوە ژیانی بە هێز کردووە و توانایەکی وای داوەتێ تا ئەمڕۆ کار بۆ پێش گرتن لەم ڕووداوانە بکات. بەڵام لە لایەکی تریشەوە ئەو دەورانە بیرەوەرییەکی تاڵی بەجێ هێشتووە، بە جۆرێک کە ژیان لە تەمەنی مێرمنداڵیدا شەرمی دەکرد لەگەڵ هاوڕێکانی ئەم بابەتە بوروژێنێ. بەڵام ئێستا ئەم باسانە بۆ ژیان گرنەگە ودەڵێت پێویستە، دەبێت بە دوور لە شەرم و ئازاری ویژدان، بوێرانە کێشە و گرفتەکان باس لێ بکەین. هەندێک جار یاساکانی سوید بۆ پەناخوازە تازەکان وەر ناگیرێن، چوونکە ڕانەهاتوون و لێدان بەشێکە لە تەربیەتی مناڵەکانیان، بەڵام لە هەمووی گرنتر زانیاریی پێدانەکەیە بە ڕای ژیان. کاتێک مرۆڤ زانی لێدانی منداڵ تاوانە، ئیتر خۆی بەرپرسیارە لە رەفتارەکانی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".