Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دەرهێنەرێکی کورد ڕۆمانی "گەمژە" یی دۆستۆیڤسکی بەشانۆ دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 4 mars 2016 kl 13.28
"ڕۆمانەکە نزیکەی ٦٥٠ لاپەڕە بوو"
(9:54 min)
دەرهێنەرو شانۆکار زەردەشت ڕاد ڕۆمانی "گەمژ"یی کردەووە بەشانۆنامە. وێنە:شاهۆ موانی
دەرهێنەرو شانۆکار زەردەشت ڕاد ڕۆمانی "گەمژ"یی کردەووە بەشانۆنامە. وێنە: شاهۆ موانی

زەردەشت ڕاد شانۆکار و دەرهێنەر بەڕەگەز کورد لەدواین بەرهەمیدا دەستی بۆ ڕۆمانێکی نوسەری بەناوبانگی رووسی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی بردووە، ئەویش ڕۆمانی (گەمژە)یە بەسویدیی (Idioten).

زەردەشت ڕاد لەڕوانگەی رۆمانەکەوە هەستاوە بەدەستکاریکردنی شێوازی نواندنەکە و بیرۆکەی خۆی تێدا بەکار ‌هێناوە. ئەویش بەشێوازی مۆنۆلۆگە واتە تەنها خۆی لەسەر شانۆ ڕۆڵ دەبین و هیچ شانۆکارێکی دیکەی لەگەڵدا نییە. ئەم شانۆنامەیە لە شانۆی گلیوتین لەشاری ستۆکهۆڵم نمایش دەکرێت.

 جێگەی باسە زەردەشت ڕاد لەتەمەنێکی زۆر منداڵیدا ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری سەردەشتی بەجێهێشتووە و  لەتەمەنی دوو ساڵییەوە  هاتۆتە وڵاتی سوید.  بەهۆی چەندین دەستەواژەی زەحمەت و دژوارەوە کە نەیدەتوانی بەکوردی دەریببڕێت بەشێکی وتووێژەکەمان بەزمانی سویدی ئەنجامداو هەندێک جاریش وەک ئاسانکاری وشەو دەستەواژەی سویدیمان لەوتووێژەکەدە بەکارهێنا.

 زەردەشت ڕاد ڕۆڵی مشکێن لەشانۆنامەکەدا دەگێڕێت کە لەڕۆمانەکەشتدا بەهەمان شێوە مشکێن ڕۆڵی سەرکەی هەیە. بەڵام وەک زەردشت خۆی باس دەکات ئەو هەستاوە بەبەکارهێنانی بیرۆکەی خۆی و تێکەڵکردنی لەگەڵ ڕۆمانەکەی دۆستۆیڤسکیدا.

 هاوکات لەڕوانگەی کاراکتەرکە خۆیەوە ڕۆڵکە دەگێڕێت. سەبارەت بەو پرسیارەی ئایە ئەو بیرۆکانە خۆی کامانەن کە لەڕۆمانەکدا بەکاری هێناوە.  لەوڵمدا زەردەشت ڕاد بردینیەوە بۆ لایی شاعیری بەناوبانگی ئیتالی دانتێ ئەلیگیێری کە لەساڵانی ١٣٠٠ دەکاندا پێناسەی خۆشەویستی کردووە و پاشان پارچە هۆنراوەیەکی ئەو شاعیرە مەزنەی بۆ خوێندنینەوە.

 " ئەو ڕۆژە مرۆڤ لێدەگەڕێت کە شخۆشەوەیستی راستی سەرهەڵدەدات، ئیدی ئەو شتانەی کە ڕێکخراون دەبنە هۆی سەرلێشێوان و ئەوانەش دەگرێتەوە کە بەڕاستی بوونیان هەیە و ئێمە پێمانویە وەک خۆیان دەمێننەوە.

ئەوکاتە جیهان بوونی دەبێت کە مرۆڤەکان هەست بەخۆشەویستی دەکەن. هەتاوەکو ئەوکاتەش لە بازنەی بڕوادا دەخوولێنەوە کە هەست بەخۆشەویستی دەکەین، بەڵام بەکردا ناوێرین وەک ئەوە لەڕاستیدا بوونی هەیە ڕووبەڕووی ببینەوە."

 زەردەشت لەوانگەی ئەم پارچە هۆنراوەوە باسی لەوە دەکرد ئەو لەشانۆنامەکەیدا خۆشەویستی دەکاتە سەرپەلی گێراندنەوە ڕووداوەکان.  لەبەر ئەوەی خۆشەویستی لەهەموو شتێک گرنگترە، ئیدی ئەگەر خۆشەویستی بۆ کچێک بێت یان بۆ خوا یان بۆ گوڵێک بێت.

ڕاد دەیەوێت لەڕوانگەی رۆامانەکی دۆستۆیڤسکی نمایشێکمان پێشکەش بکات کە بەئاگابین خۆشەویستی چەندە گرنگە. یان بۆچی مرۆڤەکان بەو شێوەی ئەمڕۆ مامەڵ لەگەڵ یەکدا دەکەن.

سەرەڕایی ئەوەی کە زەردەشت خۆی بەتەنها پێداچوونەوەو ئاماددەکاری و دەهێنەری یەکێک لەشاکارە مەزنە هونەریەکاندا بووە و زەحمەتی زۆری لەگەڵدا کێشاوە،  بەڵام ماندوو بوون بەڕوویەوە دیارنەبوو. هێندە لەگەڵ ڕۆمانەکەی دۆستۆیڤسکیدا تێکەڵ بوو تەنانەت ئێمەشی بۆ نێو ڕووداوەکان لەگەڵ خۆیدا دەگواستەوە.

بەشێکی شانۆنامەکەی بۆ بەشێ کوردی ڕادیۆ سوی نواند.  

ئەو بەشەی شانۆنامە باس لەوە دەکرد کە مرۆڤ لەڕوانگەی خۆیەوە کەسێکی باشە، بەڵام لەڕاستیدا سات لەداویی سات هەڵدەستین بەئەنجامدانی تاوان و فریودانی یەکتر و کەڵک لەیەکتر وەرگرت. باسێکە لەسەر ئەوەی کە مرۆڤەکان چۆن بەرامبەر یەکتری مامەڵە دەکن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".