Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

زڕخێزانەکان بە پارە منداڵە پەنابەرەکان ڕادەکێشن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 mars 2016 kl 10.10
زڕخێزانەکان بەدوای منداڵە پەنابەرەکانەوەن
(2:28 min)
Foto: Jessica Gow/TT
Foto: Jessica Gow/TT

چەند منداڵە پەنابەرێکی بەتەنها هاتوو دەگێڕنەوە کە زڕخێزان هەیە پێیان وتوون گەر بێنە لای ئێمە پارەتان دەدەینێ.   

لە ڕۆژنامەی (Svenska Dagbladet) ی ئەمڕۆدا هاتووە، هەندێک لەو خێزانانەی کە دەیانەوێت منداڵێکی پەنابەر لە خۆ بگرن و لە یاسادا پێیان دەوترێت زڕخیزان (familjehem) هەوڵیان داوە منداڵان هان بدەن ئەوان وەک زڕخێزانەکەیان هەڵبژێرن، پەیمانی ئەوەیان بە منداڵەکانیش داوە کە گەر ئەوان هەڵبژێرن ئەوا مانگانە چەند هەزار کرۆنێکییان دەدەنێ تا بینێرنەوە بۆ خێزانەکەیان.

کچیکی 14 ساڵان بۆ ئەو ڕۆژنامەیەی باس کردووە کە چەند جارێک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە پەیوەندیی پێوە کراوە و داوای لێکراوە کە بچێتە لای ئەو خێزانە و دواجار لە سەردانێکیدا بۆ دەستگەی کۆچ کەسێکی هاوزمانی خۆی داوای لێکراوە کە بچێتە لای ئەو خێزانە و لەبەرامبەردا مانگانە سێ هەزار کرۆنی دەدەنێ.

کۆمۆنی ئوپسالا لەلایەن ژمارەیەک لەو منداڵانەوە پەیوەندییان پێوە کراوە کە وتویانە دەمانەوێت شوێنی ژیانمان بگۆڕین و بەمەرجی باشتر لای ئەو زڕخێزانانە بژین، ئەو منداڵانە لە حاڵێ حازردا لە (HVB-hem, Hem för vård och boende) دەژین.

بەرپرسان لە کۆمۆنی ئوپسالا دەڵێن ئەو دیاردەیەمان بیستووە هەربۆیە گرنگە کار بۆ ئەوە بکەین کە مەرجەکانی لەخۆگرتنی ئەو منداڵانە لەو خێزانانەدا گوونجاوە. ئەوان هەروەها دەڵێن ئەوە کارمەندی پرسی کۆمەڵایەتییە کە بڕیار دەدات ئەو منداڵانە لە کوێ دەژین و کوێ بۆیان گوونجاوە، واتا منداڵەکان خۆیان بڕیار نادەن. هەروەها دەڵێن دەبێت مەرجی گەشە و دڵنیایی لەبەرچاو بگیرێت نەک پارە و کەلوپەل.

بەپێی سەرچاوەیەکی دیکە کە لە نزیکەوە ئاگای لەو دیاردەیەیە و داوای کردووە لە ڕۆژنامەی سڤێنسکاداگبلادێت کە نەناسراو بێت، ژمارەیەکی زۆر لەو منداڵە پەنابەرانە لە ئوپسالا لەو پەیوەدنیانەیان پێوە کراوە و دەڵێت ئەوە دیاردەیەکی ترسناکە، چونکە منداڵەکەش و خێزانەکەش تەنها پارە ئامانجیان دەبێت، ئەوەش وا دەکات کە گەر هەلومەرجی ناو ئەو خێزانانەش بۆ ژیانی ئەو منداڵە پەنابەرانە نەگوونجاو بێت لەبەرامبەر وەرگرتنی ئەو مانگانە پارەیەدا لێی بێدەنگ دەبن.

جێی باسە ئەو خێزانانەی کە منداڵی پەنابەر لەخۆ دەگرن واتا کە دەبنە زڕخێزانی مندالەکان مانگانە لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ هەر منداڵێک 19 هەزار کرۆن وەردەگرن. هەر ڕۆژنامەی سڤێنسکاداگبلادێت ماوەیەک لەمەوبەر لە بەدواداچوونێکیاندا دەریانخستووە کە هەندێک خێزان هەن کە قەرزارن زیاد لە پێنج منداڵیان لە خۆ گرتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".