Utrikesminister Margot Wallström och en kvinna på flykt med sina barn.
Foto: TT. Montage: Sveriges Radio.

ڕەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی سوید گیراوە کە فێمینیستانە نییە

سوید کۆمەکی لە ژنە هەژارەکان بڕیوە
2:07 min

چەند ڕێکخراوێکی کۆمەک دەڵێن سیاسەتی دەرەوەی سوید فێمینیستانە نییە وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن، بەرگرتن لە یەکخستنەوەی خێزانە پەنابەرەکان نموونەیەکە.

 

ڕێکخراوی کۆنکۆرد (Concord) کە دوانزە ڕێکخراوی لە خۆگرتووە بۆ نموونە ڕیکخراوی (Diakonia, RFSL, Svenska Lyrkan, Afrikagrupperna) دەڵێن ئەو گۆڕانکارییانەی حوکوومەت لە سیاسەتی کۆچدا کردوونی کە چیتر پەنابەرە تازەهاتووەکان بۆیان نییە خێزانەکانیان بهێنن بۆ سوید، گورزێکی تووندە بەتایبەت لە ژنان و کچان دراوە. ێسیکا پۆهیارنێل بەرپرسی ڕێکخستنی پرسی یەکسانی لە ڕێکخراوی کۆنکۆرد دەڵێت.

  • ئەو ژنانەی کە لە بارودۆخێکی ئاساییدا بەفەرمی و بە فڕۆکە دەهاتنە سوید و لەگەڵ هاوسەر و باقی خێزانەکەدا پێک دەگەشتنەوە، ئێستا و بەهۆی ئەم سیاسەتە نوێیەی کۆچەوە ئەو ژن و کچانە لە ناوچە دژوارەکاندا گیر دەخۆن.

جگە لەوەش سوید بازرگانی چەک لەگەڵ ئەو وڵاتە نادیموکراتانەدا دەکات کە مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنی تێدا پێشێل دەکرێت. ئەمەش بەڕای ئێمە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی فێمینیستی نایەتەوە ێسیکا یۆهیارنێل.

کێشەیەکی دیکە ئەوەیە کە لەو بڕە کۆمەکەی بۆ وڵاتە هەژارەکان تەرخان کرا بوو  لە سەدا سی تەرخان دەکرێت بۆ وەرگرتنی پەنابەرەکان، واتا نزیکەی 13 ملیارد کرۆن لە پشکی وڵآتە هەژارەکان کەم کراوەتەوە. ێسیکا پۆه یارنێل دەڵێت ژنان بەشێکی زۆری ئەو کەسانە لە جیهاندا پێک دێنن کە هەژارن.

جا لە بواری سیاسەتی گەشەپێداندا سوید هاوکاریی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەدا هەیە کە هانی گەشەی یەکسانی و مافەکانی ژن دەدەن، ئەو پارەی کۆمەکەی کەم کراوەتەوە لە بودجەی ئەو هەوڵانە کەم دەکاتەوە.

 وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستریۆم لە وەڵامی ئەم ڕەخنانەدا دەڵێت جارێ زۆر زووە بۆ ڕەخنەگرتن و هەڵسەنگاندنی سیاسەتی دەرەوەی فێمینیستی. ئەو دەڵێت ئەوەندە نییە ئەوەمان ڕاگەیاندووە و لەسەر پلانێکی کارکردن  پێک هاتووین. دەبێت دان بەخۆماندا بگرین و چاوەڕێ بین بزانین ئەو سیستێمە چۆن لە هەموو لایەک کار پێ بکەین.

جێی ئاماژەیە پاییزی ساڵی 2014 کاتێک حوکوومەتی نوێ راگەیەنرا وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستریۆم پەیمانی دا کە سیاسەتێکی دەرەوەی فێمینیستی بێنێتە ئارا.     

     


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".