Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

یەکێتی ئەورووپا و تورکیە قەیرانی کۆچ چارە دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 mars 2016 kl 11.55
کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەوروپا
(3:14 min)
I
دوورگەی لەسبۆس، یۆنان وێنە: Wêne: Hewa Abdelzadeh / Sveriges Radio

لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتیدا ئەمڕۆ تورکیە و یەکێتی ئەوروپا قەیران و سیاسەتی کۆچ تاوتوێ دەکەن. دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێکی نالەبار و بە هەزاران  کۆچبەر بە هۆی داخستنی سنوورەکان بەرەو باکووری ئەورووپا لە یۆنان ماونەتەوە و دەرباز نابن.

چاوەڕوانیی لە تورکیە دەکرێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت و بەر بە شەپۆلی کۆچبەران بگرێت بەرەو ئەورووپا.

جێگری شارەداریی داهاتووی شاری ئاتێن، لەفتەریس پاپایاناکیس دەڵێت ئەم کۆبوونەوەیە تەنها بۆ یۆنان گرنگ نییە، بەڵکوو بۆ هەموو ئەورووپا و دەبێت چارەسەرە هاوبەشەکان بدۆزینەوە.

سەرانی یەکێتی ئەورووپا چاوەڕوانن تورکیە بەشێکی زۆر لەو کەسانە وەربگرێتەوە کە ئێستا لە یۆنانن و پێش بە شەپۆلی کۆچبەران و قاچاخچییان بگرێت. لە بری ئەمە یەکێتی ئەورووپا لەو پەنابەرە سوریانە کەم دەکاتەوە کە لە تورکیە ماونەتەوە و دابەشیان ئەکات بە سەر وڵاتە ئەوروپییەکاندا.

جێی باسە مانگی نۆڤامبەر لە ڕێکەوتنێکی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیە، قەرار بوو بڕی ٣٠ ملیارد کرۆن بدرێت بە تورکیە گەر کۆنترۆڵەکانی سەر سنووری توندوتۆڵتر بکات، بەڵام ئەم ڕێکەوتنە هێشتا دەرەئنجامێکی وای نەبووە.

وەزیری ناوخۆی سوید ئاندەرش ئیگەمان دوێنێ لە بەرنامەی ئاگێندای SVT وتی، ئێمە هیوادارین بارودۆخی ئەو ٢،٦ ملیۆن کۆچبەرە سووریەی کە لە تورکییەن باشتر بێت، خانووبەرەیان بۆ دابین بکرێت، مافی کار و فێرگەیان هەبێت. بە دوای ئەمەدا دەبێت گرفتی سنووری نێوان تورکییە و یۆنان چارە بکەین، و لە کۆتاییدا دەبێت ڕیگایەکی یاسایی هەبێت بۆ کۆچبەران کە لە ڕێگەی تورکیە، ئۆردۆن و لوبنانەوە خۆ بگەیەننە ئەورووپا.

ڕەخنەگرانی ئەم ڕێکەوتنە پێیان زەرەرە ئەو هەموو پارەیە بدرێتە تورکیە و ڕۆڵی سەرەکی ئەم قەیرانەی بدرێتە دەست. یەک لەوانە وتەبێژی پارتی چەپی سوید هانس لیندەیە و دەڵیت سوید دەبێت خۆی ساغ بکاتەوە، ئایا دەیەوێت دەنگی یەکسانی و پاراستنی مافی مرۆڤ بێت یان نا؟ ناکرێت لە پەرلەمان باس لە مافی مرۆڤ بکرێت و هاوکات بە سەدان ملیۆن کرۆن بدرێتە ڕژێمێک کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات و هاووڵاتیانی ناوخۆی خۆی دەچەوسێنێتەوە. بەم هەڵوێستە ڕۆژانە مافی پەناخوازان دەچەوسێنێتەوە و بەو پارە زۆرەی وەری دەگرێت سنوور لە کۆچبەران دادەخات و بەڕێیان دەکاتەوە بۆ ئەو دۆزەخەی لێی هەڵهاتوون.

 جێی باسە کۆبوونەوەکە کاتژمێر دوازدەو نیو دەستی پێ کرد. یەک لە هەواڵنێرانی ڕادیۆی سوید، یان ئاندەرشۆن کە لەوێ ئامادەیە وتی، سەرۆکوەزیری تورکییە ئەحمەد داودئۆغلو لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە ڕاگرتنی خەباتی هاوبەش کرد و دوواتر جەختی خستووەتە سەر نزیکبوونەوەی تورکیە بە یەکێتی ئەورووپا. بەڵام بە ڕای یان ئاندەرشۆن پێ ناچێت لە کۆبوونەوەکەدا دەرفەت بۆ باسی نزیبکبوونەوەی تورکیە بە یەکێتی ئەورووپا دانرابێت.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".