Delad bild: flyktingbåt och Stefan Löfven
وێنە: Wêne: Manu Brabo/TT, Francois Walschaerts/TT.

بەرنامەی چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچ داڕێژرا

ڕێکەوتنی یەکێتی ئەورووپا و تورکیە
7:11 min

دوێنێ یەکێتی ئەورووپا و تورکیە لە کۆبونەوەکەی بروکسەل، چوارچێوەی ڕێگاچارە هاوبەشەکەیان بۆ دۆخی کۆچی ئێستای ئەورووپا داڕشت. ئەمە سەرەتایە و وردەکارییەکانی ئەم ڕێکەوتنە لەم ڕۆژانەدا دیسان باسی لێوە دەکرێتەوە و لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا و لە کۆبوونەوەیەکی تازە دا بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

سەرۆکوەزیری سوید ستێفان لیۆڤێن، ئەم ڕێکەوتنەی بە لاوە گرنگە و پێێ باشە هەموو ئەو کۆچبەرانەی لە داهاتوودا دێنە یۆنان، بە زۆری بگەڕێنرێنەوە بۆ تورکیە. چوونکە ئەو ڕێگانە بە دەریاکاندا مەترسیدارن. پارە دەدرێتە کەسانێکی بێ بەزەیی وەکو قاچاخچی و ڕۆژانە کەسانێکی زۆر گیان لە دەست دەدەن. بەڵام بەم شیوەیە مەترسییەکانی ڕێگای کۆچ کەم دەبنەوە.

بە ڕای خالید خەیاتی مامۆستای زانستی سیاسی و توێژه‌ری ئه‌نستیتۆی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ پرسگه‌لی خۆشگوزه‌رانی و کۆمه‌ڵگا (ISV) سه‌ر به‌ زانستگای لینشۆپینگ، تورکیە ئەم ڕێکەوتنە بە هەڵ دەزانێت بۆ نزیکبوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا و پرۆسەی بە ئەندامبوونەکەشی لەم یەکێتییەدا خێراتر دەبێت. 

خالید خەیاتی دەیشڵیت، تورکیە ڕۆژانە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات بەڵام بە داخەوە ئەمانە ناکەونە ناو گوتوبێژەکانی تورکیە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".