ئاماندا لوندێتیگ بەرپرسی گشتیی دامەزراوەی ئۆڵبرایت
ئاماندا لوندێتیگ بەرپرسی گشتیی دامەزراوەی ئۆڵبرایت

ژمارەی ژن لە سەرۆکایەتی بۆرسەکاندا کەمە

ژمارەی ژن لە سەرۆکایەتییەکاندا کەمە
1:51 min

ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانیی ژندا دامەزراوەی (Allbright) ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە نایەکسانی لە سەرۆکایەتی کۆمپانیاکانی بۆرسەدا خستۆتە ڕوو.

ئەو دامەزراوەیە لە ڕاپۆرتەکەیەندا ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی ژن لە سەرۆکایەتی کۆمپنایاکانی بۆرسەدا لە زیادبووندایە بەڵام زۆر خاو، گەر وا بڕوات ساڵی 2040 ژمارەی ژن لەو سەرۆکایەتیانەدا یەکسان دەبێت بە ژمارەی پیاو. 

ڕووناکییەک لەو ڕاپۆرتەدا ئەوەیە کە لە حاڵی حازردا 32 کۆمپانیا ژمارەی ژن و پیاو لە سەرۆکایەتییەکەیاندا یەکسانە. لە نێو ئەو کۆمپانیایانەی کە بەدواداچوونیان بۆ کراوە کۆمپانیاکانی خانووبەرە لە توانیویانە زۆرترین ژمارەی ژن بگەیەننە ئاستی سەرۆکایەتی، بەڵام لەوان یەکسانتر کۆمپانیاکانی بازرگانییە کە لەسەدا 27 ی سەرۆکایەتییەکانیان ژنن.

بەڵام لە 282 کۆمپانیای بۆرسە 77 یان تەنها پیاو بەڕێوەی دەبەن تەنانەت یەک ژنیش لە گروپی سەرۆکایەتییاندا نییە. لەو 26 کۆمپانیا نوێیەی کە تۆمار کراون هیچ ژنێک پۆستی بەڕێوەبەری گشی نییە.

بەرپرسی گشتیی دامەزراوەی ئۆڵبرایت ئاماندا لوندێتێگ دەڵێت، وامانزانی ئەو کۆۆمپانیا نوێیانە ڕەوتە باوەان دەشکێنن و ژمارەی ژن لە سەرۆکایەتییەکانیاندا زۆرتر دەبێت لە کۆنەکان، کەچی بە پێچەوانەوە هەر بۆیە هەشت لەو کۆمپانیا نوێیانە سەبارەت بە پرسی یەکسانی دەچنە لیستی ڕەشەوە.

ئەو لیستە ڕەشە ناوی ئەو کۆمپانیایانە تۆمار دەکات کە ژن لە سەرۆکایەتییەکانیاندا نییە.

جێی باسە دامەزراوەی ئۆڵبرایت ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش بە وەزیری یەکسانی ئۆسا ڕێگنەر کردووە. رێگنەریش دەڵێت پرسی نایەکسانی لە سەرۆکایەتی کۆمپانیاکانی بۆرسەدا پرسێکی سیاسی نییە بەڵکە ئەرکی کۆمپانیا و سەرۆکایەتییەکەیانە کاری بۆ بکەن.  

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".