نادییە موراد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم
نادییە موراد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم وێنە: Jessica Gow/TT

نادییە موراد پەیامی ژنە یەزیدییەکان دەگەیەنێتە سوید

نادیە موراد داوای مافی ژنە یەزیدییەکان دەکات
1:49 min

چەند مانگێک نادییە موراد لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام، وەک کۆیلە بازرگانی سێکسی پێوە کراوە، ئێستا لە ستۆکهۆلمە و دەنگی ژنە دیلە یەزیدییەگان دەگەیەنێتە بەرپرسانی سوید.

  • ئێستا من لە سویدم پێشتریش لە چەند وڵاتێکی دیکە بووم و داوام کردووە کە دوڵەتی ئیسلامی دەبێت بوەستێنرێت، ژن و کچەکانمان دەبێت ئازاد بکرێن و ئەو پەنابەرانەی لە کامپەکاندان دەبێت یارمەتی بدرێن.

نادیەی تەمەن 21 ساڵە پێش نزیکەی ساڵ ونێوێک لەمەوبەر لەلایەن داعشەوە ڕفێنرا بەرەو ساری موسڵ لە باکوری عێراق، لەوێ نزیکەی سێ مانگ لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە بازرگانی سێکسی پێکراوە. نادییە دەڵێت هیچ وڵات و لایەنێک پرسی یەزیدییەکانیه بە جدی وەرنەگرتووە، جیهان دەبێت بەئاگا بێن و هەڵویست بگرن.

نادییە موراد لەم سەردانیدا بۆ ستۆکهۆلم چاوی بە وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستریۆم دەکەوێت، لەو چاوپێکەوتنەدا نادییە موراد داوا لە حوکوومەتی سوید دەکات کە ژن و کجە یەزیدییە دەستبەسەرەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش ڕزگار بکەن.

جێی باسە نادییە موراد لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی نینا لە ستۆکهۆلم و وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستریۆم هاتۆتە سوید.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".