Stefan Löfven. Foto:Henrik Montgomery/TT
Stefan Löfven. Foto:Henrik Montgomery/TT وێنە: Henrik Montgomery/TT

لێۆڤێن باسی پەنابەران لە پەرلەمانی ئەورووپا دەکات

لێۆڤێن باسی پەنابەری دەکات
0:51 min

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لێۆڤێن وتارێک لە پەرلەمانی ئەورووپا پێسکەش دەکات، لیۆڤێن لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و سۆسیالدیموکراتی ئەڵمانی مارتین شێلزەوە بانگهێشت کراوە.

وتارەکەی لیۆڤێن دەستپێکی دێباتێکەی پەرلەمانی ئەورووپا دەبێت کە تایبەتە بە پرسی کۆچ و پەنابەری. کۆبوونەوەی لەم جۆرە ناوازەیە چونکە سەرەکوەزیرانی هیچ دەوڵەتێک بەشداریی لە گفتوگۆی لەو جۆرە لە پەرلەمانی ئەورووپادا ناکات گەر لەو کاتەدا وڵاتەکەیان بەڕێوەبەرێتی یەکییەتی ئەورووپای لەدەستدا نەبێت. 

جێی باسە لە هەڵبژاردنەکانی یەکییەتی ئەورووپا ساڵی 2014 ەوە پێنج سەرۆکی دەوڵەت بەشدارییان لەو جۆرە گفتوگۆیانەدا کردووە.سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکل و سەرۆکی یۆنان ئالێکسیس سیپراس دوو لەو بەشداربووانە بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".