Foto: Sveriges Radio
Foto: Sveriges Radio

نەخۆشنووسی بەهۆی سترێسەوە زیادی کردووە

سترێسی کار ژمارەی نەخۆشی زیاد کردووە
1:05 min

ژمارەی نەخۆشنووسی بەهۆی فشاری کاری زۆر و کێشەی پەیوەندییەکانی نێو کارەوە لە ماوەی چوارساڵدا بە لەسەدا 70 زیادی کردووە.

ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) لە زاری ئێرنا زێلمین ئێکەنهێم بەرپرسی گشتیی دەستگەی ژینگەی کار، ئەمڕۆ بلاوی کردۆتەوە.

لە ڕێی لێکۆڵینەوەیەکەوە کە لە شێوەی گفتوگۆ لەگەڵ 1000 خاوەنکار و 2000 کارمەند ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە لەسەدا 68 ی خاوەنکار و لەسەدا 80 ی کارمەندەکان وتوویانە کە ئاگادارن و کەسێک دەناسن کە بەهۆی فشاری کارەوە نەخۆشکەوتوون.

ئەمە بارودۆخە پەسەند نییە بەرپرسی گشتیی دەستگەی ژینگەی کار دەڵێت خاوەنکار بەرپرسە لەوەی کە کاروبارەکان وا ڕێک بخات کە کارمەندەکان تووشی کێشەی تەندرووستی نەکات.

جێی سەرنجە لە کۆتایی ئەم  مانگەدا 31 مارس چەند یاسایەکی نوێ تایبەت بە ژینگەی کار دەخرێنە کار. یەکێک لە گۆرانکارییەکان ئەوە دەبێت کە هاوکاری خاوەنکار بکرێت بۆ بەرگرتن لە کێشەی تەندرووستی لە شوێنی کاردا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".