Foto:Jonas Ekströmer/TT
Foto:Jonas Ekströmer/TT

ژنانی سوید بۆ خولی ئۆلۆمپی ئامادەن

ژنانی سوید بەرەوە ئۆلۆمپی ڕۆشتن
1:02 min

تۆپی پێی ژنانی سوید لە دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکسان لە بەرامبەر تیپی هۆڵەندا واتا 1-1 بەرەو پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتیی ئولۆمپی دەڕوات.  

 

ئولیڤیا سکوگ گۆڵی یەکسانی بەرامبەر بە هۆڵەندا تۆمار کرد بەوەش تیپی پێی ژنانی سوید ئامادە دەبێت بۆ یارییەکانی پاڵەوانێتیی ئۆلۆمپی (OS). لەم یارییەدا سوید دوو ئەكتەرنەتیڤی لەبەردەم دابوو یان بیباتەوە یاخود یەکسان بێت بۆ ئەوەی بچێتە خولی ئۆلۆمپی.

جێی باسە لە ساڵی 1996 ەوە تیپی تۆپی پێی ژنان لە خولی ئۆلۆمپیدا بەشدارن، ئەمەش یەکەمجارە هەردوو تیپی پێی ژنان و پیاوانی سوید لە پاڵەوانێتیی ئولومپیدا بەشدار دەبن و 14 ی مانگی ئەپریل لیستی ئەو تیپانە دیاری دەکرێت کە لە پێشبڕکێکانی ئۆلۆمپیدا بەرامبەر یەک یاری دەکەن.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".