Nils Horner, Foto: Yvonne Åsell / SvD / TT
Nils Horner, Foto: Yvonne Åsell / SvD / TT وێنە: Yvonne Åsell / SvD / TT

تا ئێستا بکوژی نیلس هوونەر نەدۆزراوەتەوە

سوید دەترسێت ئەو دۆزە لەنێو تاوانەکانی دیکەدا ون بێت
1:49 min

ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر کوژرانی ڕۆژنامەوانی ڕادیۆی سوید نیلس هوونەر تێپەڕ دەبێت بەڵام تا ئێستا هیچ گوومانلێراوێک دەستگیر نەکراوە.

 

نیلس هوونەر پەیامنێری ڕادیۆی سوید بوو لە ئەفغانستان، پێش دوو ساڵ لەم ڕۆژەدا لە کابولی پایتەخت کوژرا. بەرپرسی دادوەرانی گشتی کریستەر پێتەرشۆن کە بەرپرسی لێکۆڵینەوەیە لەو دۆزە لە سوید، دەڵێت بارودۆخی لێکۆڵینەوەکان دژوارە.

  • لێکۆڵینەوە لە کوشتنەکەی هوونەر لە ئەفغانستان بەڕێوە دەچێت، من هیوادارم پێتەرشۆن دەڵیت کە بەردەوام کار لەسەر ئەو پرسە بکەن، بەڵام لەبەرئەوەی کاتێکی زۆر بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕیوە نازانم کە چەندە گرنگی بە لێکۆڵینەوە لەو دۆزە دەدەن. ئەفغانستان وڵاتێکە تاوانی توندوتیژی زۆر تێدایە، دەترسم ئەم ڕووداوەش لە نێو ئەو تاوانانەدا ون ببێت.        

پێتەرشۆن دەڵێت منیش ناتوانم وەک دادوەرێکی سویدی بچم سەرپەرشتیی لێکۆڵینەوەکان لە ئەفغانستان بە شێوازی سویدی بکەم.

لە فیلمێکدا کە لە کامێرای چاودێرییەکاندا تۆمار بووە لەکاتی کوشتنی هوونەردا دوو پیاو لە شوێنی رووداوەکە ڕادەکەن ، بەڵام سەرباری ئەوە تا ئێستا هیچ گوومانلێکراوێک دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەلایەن پۆلیسی ئەفگانییەوە بەردەوامە.

جێی باسە تا ئێستا دادوەری گشتیی سوید تەنها دوو جار بۆ ئاگاداربوون لەو دۆزە چووە بۆ ئەفغانستان،  باری ئاسایش و پرۆسەی ئامادەکاری بۆ لەو جۆرە گەشتانە بەرگرە لەوەی کە سوید بەردەوام لە لێکۆڵینەوەکانی ئەفگانستاندا بەشدار بێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".