Byggolycka Norrköping
Foto: Christian Ströberg/Sveriges Radio

گفتوگۆی پارتەکان لەسەر پرسی خانووبەرە بەردەوامە

حکوومەت لە دووی چارەسەر بۆ کێشەی خانووبەرە دەگەڕێت
1:59 min

ئەمڕۆ پارتەکانی نێو حوکوومەت و بەرەی ڕاست لە ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بە سیاسەتی خانووبەرە بەردەوام دەبێت.

لەو گفتوگۆیانەدا پارتی چەپ پێشنیازی ئەوە دەکات کە ئەو کۆمپانیای خانووبەرانەی کە زەوییان کڕیوە بەڵام خانووبەرەیان درووست نەکردووە، زەوییەکەیان لێبسەنرێتەوە. هەروەها پێشنیازی ئەوە دەکەن کۆمۆنەکان مەرج لەسەر ئەو کۆمپانیایانە دابنێن کە لەماوەیەکی دیاریکراودا پرۆژەی خانووبەرەکەیان تەواو بکەن.  

نووشی داگوستار وتەبێژی سیاسەتی خانووبەرە لە پارتی چەپ دەڵێت، لە حاڵی حازدرا چەندین کۆمپانیا زەوی دەکڕن بەڵام لە چاوەروانی بەرزبوونەوەی نرخدا هیچ خانوویەک تەواو ناکەن، یاخوود درێژە بە پرۆسەی بیناسازییەکەی دەدەن. 

پارتی چەپ پێشنیازی ئەوەش دەکەن ئەو کۆمۆنانەی خانووی کرێ درووست دەکەن لەلایەن دەوڵەتەوە لە شێوەی بیمەیەکی تایبەت پاداشت بدرێنەوە.

جێی باسە حوکوومەت بانگەشەی پارتەسیاسیەکانی بۆ ئەم گفتووگۆیە لەسەر پرسی خانووبەرە بۆ ئەوە کردووە کە چارەسەری سیاسی بدۆزرێتەوە تا پرۆسەی سازدانی خانووبەرە خێرا بکرێت.  

حوکوومەت هەروەها بەنیازن ئاسانکاری لە یاساکاندا بکرێت تا داراییکردنی بیناسازیی ئاسان بکرێتەوە. دەستگەی خانووبەرە (Boverket) مەزەندە دەکەن کە تاساڵی 2025 دەبێت 700 هەزار خانوو درووست بکرێت.

هەر لەم گفتووگۆیانەدا پارتی ڕاستڕەو مۆدێراتەکان پێشنیازێکیان پێشکەش کردووە کە بەو پێیە کۆمۆنەکان بۆیان نەبێت بەر بە سازدانی خانووبەری نوێ بگیرێت و ئەو مافە لە کۆمۆنەکان بسەندریتەوە کە ڕێیان پێدەدات هەندێک زەوی بە وەک ناوچەی سروشتپارێزی (naturreservat) بناسێنن تا بیناسازیی تێدا نەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".