Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بڕیارنامەی جیهانیی منداڵان پاشکۆی یاساکان دەبێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 11 mars 2016 kl 15.11
ڕێگنەر: ئەم هەوڵە بۆ بەرزکردنەوەی مافی منداڵە
1:20 min
Anita Wickström på presskonferensen idag. Foto: Thommy Tengborg/TT Bild.
Anita Wickström. Foto: Thommy Tengborg/TT Bild.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەری دەوڵەت پێشنیازەکانی تایبەت بڕیارنامەی جیهانیی منداڵان لە یاساکانی سویددا، پێشکەش بە وەزیری پرسی منداڵان کرد.  

ئانیتا ڤیکستریۆم لە مانگی مارسی ساڵی 2013 لەسەر داوای حوکوومەت ئەرکی ئەوەی پێسپێردراوە کە لەوە بکۆلێتەوە ئاخۆ بڕیارنامەی جیهانیی تایبەت بە مافی منداڵان (Barnkonventionen) چۆن بکرێنە یاسا لە سویددا و ئاخۆ ئەو یاسا و نووسراوانەی تایبەتن بە مافی منداڵان لەگەڵ بڕیارنامە جیهانییەکەدا دێتەوە یان نا.

ئەمڕۆ ڤیکسترێۆم پێشنیازەکانی سەبارەت بە بەربەست و ئاسانکارییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی بڕیارنامەی جیهانی لەنێو یاساکانی سویددا پێشکەش بە وەزیر پرسی منداڵان ئۆسا ڕێگنەر کرد.   

بەپێی ئەو پێشنیازانە بڕیارنامەی جیهانیی مافی منداڵان  دەبێتە پاشکۆ یاخود تەواوکەری یاسا سویدییەکان، سەبارەت بە بەربەست و نەگوونجانی هەندێک لە بڕگەکانی ئەو بڕیارنامەیە لەگەڵ یاساکانی سویددا، لێکۆڵەوەر ئانیتا ڤیکستریۆم دەڵێت ناکۆکی لەو جۆرە زۆر دەگمەنە. 

ڤیکسترێۆم دەڵێت هەروەها لەوەش کۆڵیوینەتەوە کە ئاخۆ بڕیارنامەی جیهانیی مافی منداڵان لەبەربگیرێت یاخود یاسا سویدییەکان، گەشتووینەتە ئەو دەرئەنجامەی کە بڕیارنامەکە نەخرێتە پێش یاسا سویییەکانەوە بەڵکە وەک پاشکۆ بەکاربهێنرێن.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".