Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید تووندترین یاسای پەنابەریی هەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 14 mars 2016 kl 09.30
یاسای پەنابەریی خێزان لە سویددا تووندترینە
3:49 min
Flyktingar på väg in i Tyskland från Österrike.
Foto: Kerstin Joensson, TT

لە نێو هەموو وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپادا کە یاساکانی کۆچ و پەنابەرییان تووندکردۆتەوە سوید خراپترینە، بەپێی بەراوردێکی دەستگەی هەواڵەکانی رادیۆی سوید.

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی پەنابەریی بەرەو ئەورووپا زۆربەی وڵاتان یاساکانی کۆچ و پەنابەرییان تووند کردۆتەوە، بەڵام سوید بەراورد بە وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپا تووندترین یاسای کۆچ و پەنابەری پێشنیاز کردووە، کە بەنیازە لە کۆتایی مانگی ماییەوە جێبەجی بکرێت.

ئەو یاسایانەی سوید, زیاتر تایبەتە بە یەکگرتنەوەی خێزانە سووری و عێراقییەکان کە بەپێی ئەو یاسا نوێیانە ئەو پیاوانەی بەتەنها هاتوون بۆیان نییە خێزانەکانییان بهێننە سوید، جگە لەو پەنابەرانەی کە مەرجەکانی پەنابەریی (مەرجەکانی ئیقامەی سیاسی) بە پێی بڕیارنامەی نەتەوەیەگرتووەکان پڕ دەکەنەوە.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی کەم لە پەنابەران بەپێی مەرجەکانی بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان مافی پەنابەرییان لە سوید دراوەتێ ئەوەی کە پێی دەڵێن مۆڵەت یاخوود ئیقامەی سیاسی، بۆ نموونە تەنها لەسەدا 10 ی ئەو پەنابەرە سوورییانەی لەم دواییانەدا هاتوونەتە سوید بەپێی ئەو مەرجانە مافی پەنابەریان وەرگرتووە.

 موعز ئەلعەبدون دکتۆرێکی سوورییە یەکێکە لەو پەنابەرانەی کە ئیقامەی ئینسانی وەرگرتووە دەڵیت من لە سووریا چەندین جار لەلایەن دەستگە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوەم لەگەڵ کراوە و هەڕەشەی ئەشکەنجە و کووشتنی لێکراوە، کەچی لە سوید حسابی پەنابەرم بۆ ناکرێت. جا ئەگەر مۆڵەتی مانەوەی سیاسیی بە من نەدەن بەکێی دەدەن؟

 ئەوە دەستگەی کۆچە (migrationsverket) کە لەوە دەکۆڵێتەوە کەسێک پەنابەری سیاسییە یاخوود بەهۆکاری دیکە (ئیقامەی ئینسانی) مافی مانەوەی بدرێتێ. لە یاساکانی دەستگەی کۆچدا پەنابەر (flykting) بەپێی بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، یاسای سویدی و یاساکانی یەکییەتیی ئەورووپا ئەو کەسەیە کە لە ترسی راوەدوونان، ڕەگەز و نەتەوەیەکی جیاواز، بیروباوەڕی ئاینیی و سیاسی، باری ڕەگەزی (بۆ نموونە هۆمۆسێکسوێل)، هەربۆیە مافی پەنابەریی یان ئیقامەی سیاسی دەیانگرێتەوە.

ئەو کەسانەی بە هۆکاری دیکە پێویستیان بە داڵدەدانە (Alternativt skyddsbehövande) یان ئەوەی کە پێی دەڵێن ئیقامەی ئینسانی، بەپێی یاسای سوید و یەکییەتی ئەورووپا ئەو کەسانەن کە بە شەخسی لە بەردەم هەڕەشە و کووشتندا نین بەڵکە بەهۆی بارودۆخی گشتیی وڵاتەکەیانەوە لەبەر مەترسیی کووشتن، ئەشکەنجەدان، سووکایەتیپێکردن، بۆ نموونە ئەو سیڤیلانەی بەهۆی ناکۆکی چەکدارییەوە ژیانیان لە مەترسیدایە. 

لە وڵاتانی دیکەی یەکییەتیی ئەورووپا لەسەدا 90 ی پەنابەرە عێراقییەکان ساڵی پار وەک پەنابەر ئەژمار کران کەچی لە سوید ئەو ڕێژەیە تەنها لەسەدا 50 بوو. باقی ئەو کەسانە ک مەرجەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان پر ناکەنەوە، یاسای پەنابەریی بەناوی ئەو کەسانەی کە بەهۆکاری دیکە پێویستییان بە داڵدەیە (alternativt skyddsbehövande)، واتا ئەوانەی ئیقامەی ئینسانیی وەردەگرن، مافی هێنانی خێزان بۆ سوید نایانگریتەوە. 

ئاننێ باتیلی لە ڕێکخراوی ئەورووپیی پەنابەران بەناوی (ECRE) دەڵێت مامەڵەی سوید لەگەڵ پرسی پەنابەریی لە ئەورووپادا توونترینە.

بەڵام لە ماوەی ئەم چەند مانگەی رابوردوودا وڵاتنی دیکەی یەکییەتیی ئەورووپاش یاساکانیان واتووند کردۆتەوە کە بۆ نموونە دەبێت دوو بۆ سێ ساڵ چاوەڕی بکەن تا مۆلەتی مانەوە وەردەگرن، هەروەها مەرجی ئەوەیان لەسەر پەنابەر داناوە کە بۆ ئەوەی بتوانیت خێزان و مندالەکانی بهێنیت دەبێت خۆی بژێویی پەیدا بکات.

بۆ نموونە لە فینلاندا ئەو پەنابەرەی مافی مانەوەی وەرگرتووە دەبێت مانگانە 25 هەزار کرۆن مووچەی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت خێزان و مندالەکانی بهێنیت. ئەمەش مەرجێکی هێندە زەحمەتە کە وا دەکات پەنابەر نەتوانێت بە خێزانەکەی بگاتەوە.

 

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر یاسا نوێکانی کۆچ و ئەو ڕەخنانەی لێی گیراوە، کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە!

یاسا نوێکانی کۆچ ڕەخنەی لیگیراوە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".