Foto: Mikael Sjödell/Sveriges Radio
Foto: Mikael Sjödell/Sveriges Radio وێنە: Mikael Sjödell/Sveriges Radio

شارەوانییەکان ئامێرێکی ڕەخنە لێگیراو بۆ سستئەندامان بەکار دەهێنێت

بنەمایی زانستی نیە، بەڵام سستئەندامان بەکاری دەهێنن
2:26 min

ئامێرێکی پەیوەندی خزمه‌تگوزاریی لەلایەن ئەو کەسانەی بەشێوەیەک سستئەندامن و بەزەحمەت دەتوانن قسە بکەن یان بنووسن لە زۆربەی شارەوانییەکاندا بەکار دەهێنرێ، بەڵام ئەو ئامێرە لە ئێستادا ڕەخنەی لێدەگیرێت.

ئەو ئامێرە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاریی و کۆمەڵایەتییەوە  (Socialstyrelsen) ڕەخنەی لێدەگیرێ. ئەم بابەتە بەرنامەی کالیبەری ڕادیۆی سوید ئاشکرایکردووە.  ئەو ئامێرە بەسویدیی بە

(Faciliterad kommunikation) ناسراوەو کورتکراوەکەیە (FC) یە.  

سەرەڕایی ئەوەی کە تەنها لەساڵی ٢٠١٥ دا بەبەهایی زیاتر لە ١٧٠ ملیۆن کرۆن بەو کۆمپانیانەی کە بەڕێوەبەری ئەم ئەمێرەن دراوە و بەشێک لەبەکارهێنەرانی ئەو ئامێرەیان پێ پەسەندە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاریی و کۆمەڵایەتییەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو ئامێرە بنەمایی زانستی نییەو لەتاقیکرنەوەکاندا ئاشکرا بووە کە کەسە سستئەندامەکە نییە کاتێک ئامێرەکە ئاماژە بەو کارانەی پێوەیستە ئەنجامبدرێت دەدات. بەڵکو ئامێرەکەیە کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەو دەستەواژانەی تێدا هەڵگیراوە لەکاتی کارکردندا ئامێرەکە ئەنجامیان دەدات.

  بۆ نمونە ئەو ئامێرە وەک کەسێکی هاوکاریکار لەکاتێکدا کەسە سستئەندامەکە  شتێکی دوێت یان  دەیەوێت کارێک بەئەنجام بگەیەنێ، بەڵام بەجەستە ناتوانێت کارکە بەنجام بگەیەنێت. لەو کاتەدا لەڕێگەی میکرۆفۆنێکەوە دەتوانێت ئەوەی دەیەوێت بەجەستەیی بەئەنجامی بگەیەنێت بەووتە دەیڵێت و پاشان ئامێرەکە بەشێوەیەک کەدەستێکی ئەلیکترۆنی پێوەیە پەنجە بۆ ئەو شتە ڕادەکێشیت کە کەسە سستئەندامەکە دەیەوێت.

 لەکاتێکیشتدا کەسە سستئەندامەکە نەتوانێت بە ووتە دەڕبرێنی هەبێت ئەوا لە ڕیگەی  کیبۆردێکی کۆمپیوتەرییەوە دەتوانێت ئەوەی دەیەوێ بینووسێت  و لەو کاتەشدا ووشە نوسراوەکان لەلایەن ئامێرەکەوە بەدەنگ دەخوێندرێتەو و دەوترێت. سەرەڕیی ئەم کارانەی ئامێرەکە کەچی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاریی و کۆمەڵایەتییەوە  (Socialstyrelsen) لەسەر بۆچوونی خۆی سوورە کە ئەو ئامێرە کەمکووڕی تێدایە.

لەبەرامبەردا ڕێکخراوی (FC-föreningen) لەشاری یۆتێبۆری کە کاری خۆبەخشی دەکەن ڕایانگەیاندووە کە ئەوان لە ئامێرەکە ڕازین و ڕۆژانە بەکاری دەهێنن و هیچ کێشیەیەکیان لەگەڵیدا نییەدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".