Foto: TT
Foto: TT وێنە: Fredrik Sandberg/TT

فرانس نوێنەرایەتی سوید لە پێشبڕکی گۆرانی ئەوروپادا دەکات

فرانس یەکەمی سوید بوو
1:13 min

هونەرمەندی گەنج فرانس یێپسۆن بۆ بەشداریکردن لە پێشبرکێی گوڕانی ئەوروپادا دەبێتە نوێنەری سوید.

لەپێشبڕکێی گورانی سویدیدا (Melodifestivalen) شەوی شەممە لە یاریگایی فرێنس ئارێنا فرانس توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و بۆ بەشداریکردن لە پێشبرکێی گوڕانی ئەوروپادا (Eurovision Song Contest) نوێنەرایەتی سوید بکات.  پێشبرکێی گوڕانی ئەوروپا مانگی پێنج لە هۆڵی گلووبن لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە دەجێت.

جێگەی باسە فرانس تەمەنی تەنها ١٧ ساڵەو ئەمەش یەکەم بەشداربووی سویدە کە لە پاش سالی ١٩٨٣ لەو تەمەنە لاویەدا بەشداری ئەو پێشبڕێیە بکات.  ئەو دەم واتە ساڵی ١٩٨٣ هونەرمەند کارۆلا لەپێشبڕکێی گورانی سویدیدا (Melodifestivalen) یەکەم بوو.  

هەر لە پێشبڕکێکەی شەوی شەممەدا زیاتر لە ١٢،٦ ملیۆن دەنگدرابوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".