Foto: TT
Foto: TT وێنە: PONTUS LUNDAHL / TT

چەند هۆکارێکی خراپبوونی دەرئەنجامی قوتابیان ئاشکرا دەبێت

درەنگ دەستیان بەخوێندن کردووە
1:35 min

خراپی دەرئەنجامی قوتابیان ئاشکرا بووە کە بەشێکی پەیوەندی بەو قوتابیانەوە هەیە درەنگ بۆ سوید هاتوون.

F  ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی کاروباری فێرگه‌کانی سوید  (Skolverket) لە دواین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە زیادبوونی ڕێژەی پەنابەر لەسویددا هۆکاری سەرەکی خراپبوونی دەرئەنجامی قوتابیان لە لێکۆڵینەوەکانی پیسا (Pisa-undersökningen) نییە، بەڵکو پێدەچێ نزم بوونەوەی ئاستی زانیاری  قوتابیان پەیوەندی بەڕێژی زۆر ئەو قوتابیانەی کە پاشخانی بیانیان هەیە هەبووبێت. لەبەر ئەم هۆکارەش  ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی کاروباری فێرگه‌کانی سوید  (Skolverket) ڕایگەیاندووە کە پێویستە بایەخی زیاتر بەو بوارە بدرێت بۆ ئەوەی قوتابیان زانیاریان گەشە بکات و دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکان باشببێت.

بۆ نمونە  لە %٨٥ ئەو قوتابیانەی کە نمرەی تەواو بەدەست ناهێنن و لە قۆناغی ئاماددەی وەرناگیرێن دەرکەوتووە کە وەک پەنابەر بۆ سوید هاتوون  و درەنگ دەستیان بەخوێندن کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕیژەی ئەو قوتابیانەی کە نمرەی تەواویان بەدەست نەهێناوە بۆ ئەوەی لە قۆناغی ئاماددەی وەربگیرێن لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ساڵی ٢٠١٥ ڕێژەیان لە %٤ هەڵکشاوە.

ڕێژەی ئەو قوتابیانەش سەرتا وەک پەنابەر بۆ سوید هاتوون و درەنگ دەستیان بەخوێندن کردووە لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٥ لە %٢٣ زیادیی کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".