Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
وێنە. شاهۆ موانی و شۆسن گوڤێن

سێ کەسایەتیی سیاسیی سویدی لە ساڵیادی هەڵەبجەدا

بەئامادەبوونی وەزیری دەرەوی سوید ساڵیادی کارەساتەکە دەکرێتەوە
5:19 min

٢٨ هەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لەشاری ستۆکهۆڵم بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی سوید و چەندین کەساییەتی سیاسیی ناسراو دەرکرێتەوە.

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٦/٣ ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لەشاری ستۆکهۆڵم و لە کڵێسایی ئادۆڵف فرێدریک (Adolf Fredriks kyrka) کاتژمێر ١٩:٠٠ ئێوارە دەکاتەوە.

سۆسن گوڤێن سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید بەم شێوە باسی ڕێوڕەسم و بەشداربووانی ساڵیادەکەی بۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید کردو وتی.

 -   بەئامادەبوونی هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی سوید، سەرۆکی پارتی چەپ، سەرۆکی پارتی لیبراڵەکان و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەندین کەسایەتی سیاسیی و هونەری ئەو یادە بەرز ڕادەگیرێت.

 جێگەی باسە ڕێکەوتی ١٦-٣-١٩٨٨ فرۆکە جەنگییەکانی حکومەتی بەعس بەچەکی کیمیای هێرشیان کردە سەر شاری هەڵەبجەو کارەساتێکیان خوڵقان کە بووبەهۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی کە زۆربەیان لە ژن و منداڵ پێکدەهاتن، هەر ئەو کاتیش زیاتر لە حەوت هەزار هاوڵاتی بەسەختی بریندرابوون.

ساڵانە ساڵیادی کارەساتە کیمیابارنی هەڵبجە لەزۆربەی شارو ناوچەکانی سویددا بەرزڕادەگیریێت. بۆ نمونە لە شاری ئوپساڵە ١٦-٣-٢٠١٦ کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ئێوارە لە لۆتبیۆگرافێن  ساڵیادی کیمیابارانی هەڵبجە بەرزڕادەگیرێت.

لەشاری یۆتێبۆر کۆمەڵەی هونەرجوانەکانی شاری یۆتێبۆر یادی ٢٨ ساڵەیی کارەساتی هەڵەبجە رۆژی شەممە کاتژمێر ١٤:٠٠ پاش نێوەڕۆ لەهەمەرکولێ سکوان دەکاتەوە.

 جێگەی باسە بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی مەڵپەڕی سەرەکی بەشی کوردی ڕادیۆی سوید بەم ناونیشانە بکە و لە ڕۆژ ژمێری ڕادیۆدا زانیاری تەواو دەستدەکەوێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".