Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

مۆدێراتەکان پێشنیازی مووچەی نزم ڕەت دەکەنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 16 mars 2016 kl 10.25
"ئێمە لەسەر مووچەی کەم پێکنایەین"
(2:01 min)
Foto: TT
وێنە: Jessica Gow/TT

سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان بڕیاریدا کە لەداهاتوودا پشتگیری لەیاسایەک نەکات کەمکرنەوەی کەمترین مووچە لەخۆبگرێت.

 ئانا شینبێری باترا سەرۆکی پارتی مۆدێرات ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بێت و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سویددا سەرکەوتووبن ئەوا ئەوان بەپێچەوانەی پارتەکانی دیکەی نێو هاوپەیمانی ڕاستەکانەوە لەگەڵ ئەو پرسەدا مامەڵە دەکەن.

جێگەی باسە یەکەم جار پارتی ناوەڕاست پێشنیازی کرد بووە کە بۆ ئەوەی تازە بۆ سوید هاتووان کاریان دەست بکەوێت بە مووچەیەکی کەم سەرەتا لەسەر کار دابمەزرێن.

 پاشان هەریەکە لە پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان و پارتی لیبراڵەکان پشتگیر ئەو پێشنیازەیان دەکرد کە ئاستی مووچە بەیاسا بکرێت و ئەم پێشنیازە پارتی ناوەڕاست لەو یاسادا خۆیی ببینێتەوە.

بەڵام لەئێستادا گەورەترین پارتی نێو هاوپەیمانی ڕاستەکان کە پارتی مۆدێراتە دەرگایی وتووێژی خۆی لەڕوانگەی ئەو پێشنیازەوە کە کەمترین مووچە بەتازەهاتووان بدرێت بۆ ئەوە بەزووی بێنە نێو بازاڕی کارەوە داخست.

 سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان لەروانگەی بڕیارەکەیەوە بەبەشی هەوڵەکانی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە وتوێژکردن لەسەر ئەو پرسە زەحمەتە وتی.

 -   Fئێمە ناتوانین لەسەر بابەتێکی وا ناتوانین ڕێککەوین. ئێمە لەسەر ئەوە پێکهاتوون کە ڕێگەچارەی زیاتر بۆ هاتنەنێو بازاڕی کارەوە بدۆزینەوە. ئێمە کاری ئاسانی زیاترمان پێویستە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی تازە بۆ سوید هاتوون یەکەم کاری خۆیان دەستبکەوێت. لەبەر ئەم هۆکارەشە کە سوید حکومەتێکی پێویستە کە هاوپەیمانی ڕاستەکان ڕابەرایەتی بکەت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".