Foto: TT
وێنە: Jessica Gow/TT

منداڵە بەتەنهاهاتووە دەخرێنە ژێر چاودێریەوە

حکومەت زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن کرۆن بۆ ئەو بوارە تەرخان دەکات
1:19 min

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوە حوکمییەکان (Statens institutionsstyrelse) یەک لەسێی ئەو منداڵە کوڕانەی دەخرێنە ژێر چاودێرەیەوە لەسویدا لەو منداڵە کۆچبەرە بەتەنها هاتوون پێکدێت.

لەبەر ئەم هۆکارەش بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوە حوکمییەکان بڕیاری درووستکردنی ٢٠٠ جێگەی نوێی دەرکردووە. سەرەڕایی ئەوەش بڕیاری پێداچوونەوە و ئاسانکاری لەبوراری چارسەرکردنی تەندرووستی زیاتر بۆ ئەو منداڵانە دەکردووە کە لەپاش تەواوکردنی کاتی چاوردێرییەکەیان بتوانن بەردەوام چارەسەری تەندرووستی وەرگرن.

 بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوە حوکمییەکان لەماوەی ئەمساڵدا بەگشتی ٨٤ جێگەی تایبەت بۆ منداڵان و لەساڵی داهاتووشدا ١٠٩ جێگەی دیکە دێنە دروستکردن کە خەرجی گشتی ئەم هەنگاوەش  تەنها لەبوودجەی بەهاری ئەمساڵدا حکومەت ١٤٠ ملیۆن کرۆنی بۆ دەرخان دەکات.

 هاوکات کۆی گشتی خەرجییەکان بۆ چارەسەرکردن و باشکردنی رەوشی ئەو منداڵانە هەتاوەکو ساڵی ٢٠١٨ لە سەرانسەری سویددا حکومەت ٤٢١ ملیۆن کرۆن بوودجەی بۆ دابیکردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".