Foto: TT

کارمەندانی خاوێنکردنەوە زۆربەیان بیانین

1:13 min

کاری خاوێنکردنەوە ئەو بوارەی کاربووە کە لەساڵی ٢٠١٤دا  بیانیان بەڕێژەیەکی بەرچاوە کارییان تێدا کردووە. ئەمە بەپێی بیرۆی ناوەندی ئامار (SCB).

لە کۆی ٤٢١٤٦٠٠ کارمەند کە تەمەنیان لە نێوان ١٦ بۆ ٦٤ ساڵ کە لەبازاڕی کاردا دامەزراون لە %١٥ لەو کەسانە پێکدێن کە لەدەرەوەی وڵات لەدایکبوون.

لەو لە % ١٥ لە نێو کارمەندانی پیاودا کەکاری خاوێنکردنەوە دەکەن لە سێ کەرمەندیان دوانیان لەدەرەوەی وڵات لەدایکبووە، واتە بیانین. لەنێو ژنانیشدا یەک لەسەر دوویان لەدەروەی وڵات لەدایکبوون.

هاوکات بەپێی ڕاپۆرتەکەی بیرۆی ناوەندی ئامار (SCB) ڕێژەی هەرە زۆری کارمەندانی خاوێنکرنەوە لەو ژنانە پێکدێن کەلەدەروەی وڵات لەدایکبوون. ڕێژەکەش لە % ٦٩ ییە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista